$باکووری کوردستان$
- 9 سیاسەتمەداری #هەدەپە# کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای 5 مانگ لەبەندکردن ئازادکران.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376661/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی لە ئامەد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی لە ئامەد=KTML_ImageCaption_End=
- کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی کە پارتە سیاسیەکان پێکیانهێناوە بە دروشمی'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە هۆتێلێکی ناوچەی سووری #ئامەد# دەستیپێکرد.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەڵبژاردنی 11مین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. سەرچاوەکان باس لە ساردیی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن بەهۆکاری باوەڕنەبوونی خەڵک بە هەڵبژاردن و هەروەها ترسی ڤایرۆسی کۆرۆناش هۆکارێکی تری بەدەنگنەچوونی خەڵکە بۆ هەڵبژاردن.[1]
- ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی ناوەندیی شاری #سنە#، 11یەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسیان بایکوت کرد و داوا لە هەموو خەڵک دەکەن بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا نەکەن. ئەو زیندانییانە لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی زیندانی سنە ڕایانگەیاندووە: دەنگ نادەین و لە چوون بۆ سەر سندووقی دەنگدان خۆمان دەبوێرن. ئەو زیندانییانە هەروەها پێداگریان لە سەر ئەوە کردووەتەوە: هەر دەنگێک بێڕێزی بە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ئازادییە.[5]
$باشووری کوردستان$
- #مەسعود بارزانی# لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت: لە پرسی #ڕیفراندۆم#دا ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵیخەڵەتاندین و لایەنگری بۆ دەسەڵاتدارێتی بەغدا کرد لەجیاتی بێلایەنی کە بەڵێنیدابوو و دەشڵێت: #کەرکووک# لەژێر سایەی داگیرکاری سەربازییدایە و ناکرێت تاسەر قبوڵبکرێت.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376661/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=رۆژی زمانی دایک=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376661/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە سەرجەم مەرزەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران داخرا و بەرپرسێکی یەکێک لە مەرزەکانیش دەڵێت: تەنها گەشتیارانی ئێرانی دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و بە پێچەوانەوەش عێراقیەکان دەتوانن بگەڕێنەوە.[2]
- دوای چوار ڕۆژ لە زیندانیکردنی، شەوی ڕابوردوو یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری شارەدێی #جەلەولا# بەکەفالەت ئازادکرا تاوەکو ڕۆژی دادگاییکردنی.[2]
- بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەولەتی #سلێمانی# ڕایگەیاند، کە ڕێگری لە هاتنە ناوەوە گەشتیارانی ئێرانی دەکرێت.[3]
- کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: باوکی ئەو منداڵانەی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر لەژێر فشار و هەڕەشەدایە و دەشڵێت: وەک فراکسیۆنی یەکێتی بە شێوەیەکی یاسایی وردبینی و بەدواداچوون دەکەین و تاوانبار دەبێت بە سزای خۆی بگات.[2]
- سەمیر هەورامی، وتەبێژی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن 7 ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری #هەولێر# و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە ڕێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.[2]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتی توندوتیژی دژی ژنان ڕایدەگەیەنێت: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی کچە حەوت سڵانەکە دەکەن و لەگەڵ دادگا کۆدەبنەوە.[2]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، گەشتەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتێکی نادیار دوابخەن.[4]
- لە پێشانگایەکدا لە شاری سلێمانی، بە ڕەنگەکان وێنەی ئازایەتی تێکۆشەرانی هەر چوار پارچە نمایش کرا. پێشانگای شێوەکاری پێشمەرگە پێکهاتووە لە بەرهەمی 53 هونەرمەند، کە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستانن، لەناویاندا 25 شێوەکاری ژن و 28 شێوەکاری پیاو بەشدارییان تێدا کردووە. لە پێشانگاکە وێنەی کەسایەتییە ناودارەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و پێشمەرگە و #شەڕڤان#ان نمایش کراون، کە لە هەر یەک لەو وێنانە ڕەنگە جیاوازەکان و پارچەی جلوبەرگی کوردی تێکەڵاو بە وێنەکان بە کارهاتوون.[8]
- لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، دەستەیەک لە شارەزایانی زمانی کوردی، دامەزراوەی ئەکادیمیای نیشتمانی زمانی کوردیان ڕاگەیاند.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی ئانادوڵۆ لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە؛ ئەنقەرە داوای لە ئەمەریکا کردووە، سیستمی مووشەکی پاتریۆت لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا جێگیر بکات.[4]
- لە ئەمریکا کۆنفرانسی دادپەروەری بۆ کورد بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بەشداربوون؛ ئامانجی سەرەکییان دۆزینەوەی ڕێگەیەک بوو کە وابکەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە پشت لە کورد نەکات و وەکو ڕۆژئاڤا، ئەمریکا لەناکاو پشت لە باشووی کوردستانیش نەکات.[7]