نووسینی: دکتۆر ڕێبوار محەمەد مەلازادە
سالی 2019
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ بواری شێوازناسی لە ئەدەبدا، کە (250) لاپەڕە لەخۆی دەگرێت و لە چوار بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم تایبەتە بە چەند زانیارییەکی تیۆری لەسەر زانستی شێواز.
بەشی دووەم باس لە هێڵی شێوازی گشتی شیعری کوردی دەکات،
بەشی سێیەم هێلی شێوازی گشتی لە دوو نموونەی چیرۆکدا دەخاتەڕوو.
بەشی چوارەم ئاماژە بە هێڵی شێوازی تاکە کەسی دەکات لە ڕۆمانەکانی #بەختیار عەلی#دا.
بەشێوەیەکی گشتی ناوەرۆکی ئەم کتێبە لە سێ ڕەهەند پێک دێت.
ڕەهەندی یەکەم ناساندنی شێوازناسی تێدایە لە ڕووی تیۆرییەوە.
ڕەهەندی دووەم ڕەخنەی ڕەخنەی لەخۆ گرتووە، بەوەی خوێندنەوەی بۆ سروشتی شێوازناسی و ئەو لێکۆڵینەوانە کردووە، کەلەم بارەیەوە پێشکەش کراون.
ڕەهەندی سێیەم پراکتیکییانە ویستوویەتی لێکۆڵینەوەی شێوازناسی لەسەر شیعر و چیرۆک و ڕۆمان پێشکەش بکات.
بەو مەبەستەی چۆنییەتی و میکانیزمی لێکوڵینەوەی شێوازناسی بخاتەڕوو.
ئەم کتێبە بۆچوونی نوێ و خوێندنەوەیەکی تایبەت و جیاوازی لەسەر شێوازناسی لەخۆ گرتووە، بەو هیوایەم سوود گەینەر بێت و خزمەتێک بێت بە کتێبخانەی کوردی. [1]