محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی #چنارە#ی # چوارتا# لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە ڕووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری #سلێمانی# خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵەکەیان هەبووە
محێدین چنارەیش، لێپرسراوی لقی شارباژێڕی کۆمەڵەی برایی بووه و بۆ ئه و مەبەستەش پەیوەندی توند و تۆڵی لەگەڵ زۆربەی کەسایەتییە ناسراوەکانی گوندەکانی ناوچەکەی خۆی هەبووه و ئەوەش وایکردووە بەسەدان کەس لەریزەکانی کۆمەڵەی برایەتی دا ڕێک بخەن..
باسکردن و چونە نێو وردەکارییەکانی ژیان وخەبات وهەڵوێستەکانی محی الدین چنارێی خەرمانێکی گەورەیه و لێرەشدا ناکرێت شەنوکەوی ئه و هەموو شارایە بکرێ بەڵکو تەنیا مەڵۆیەکی لێ هەڵدەدەینەوه و کە ئەویش تایبەتە بەسەردەمی حوکمدارییان لە شارۆچکەی #سەردەشت#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە هاوینی ساڵی 1943 لەلایەن دەسەڵاتی ئه و کاتەوە ئەندامان و کەسە دیارەکانی کۆمەڵەی برایەتی لەسەر هەڵوێستی شۆڕشگێڕی وبیری کوردایەتییەوە توشی گرتن ودەربەدەر بون دەبن وبە دەیان لە ئەندامانیشیان لەرێی شارباژێڕەوە بەره و کوردستانی ئه و دیو (رۆژهەڵات) هەڵدێن ولەوێش دەچنە شارۆچکەکانی سەردەشت وبانە و#مەهاباد# وپەیوەندی بە پێشەوا قازی محەمەدەوە دەکەن.
دواتر لەشارۆچکەی سەردەشت جێگیر دەبن ودەسەڵاتێکی خۆجێی پێکدێنن، کە 3 کەسایەتی ناسراوی کۆمەڵەکە دەستەی باڵای دەسەڵاتە خۆجێیەکە دەبن وئەوانیش شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید حوکمدارو هەریەک لە محێدین چنارەیی حاکمی سوڵح ومەلا ئەسعەدی مەحویش حاکمی شەرع دەبن، ماوەی نزیکەی ساڵێکیش حوکمداری ناوچەکە دەکەن وبەپێی بەڵگه و ووتەی ئه و کەسانەی له و سەردەمەدا ژیاون توانیویانە ئیدارەیەکی سەرکەوتوو ببەن بەڕێوه و پەیڕەوی یاسا بکەن وچەندین گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ناوچەکەش چارەسەر بکەن.
حاجی عەبدولڕەحمانی قوشقایە کە ئه و دەمە وەک تفەنگ چییەک لەگەڵیاندا بووە لەبیرەوەرییەکانیدا دەڵێ :من لەسەردەشت بەردەوام لەگەڵ کاک محێدین چنارەیدا بوم وچەندین یادگاری و بەسەرهاتی ئه و ڕۆژگارەم لە یادە لەوانەش پیاوێک خانوەکەی سووتابو هانای بۆ کاک محێدین هێناو باسی بارودۆخی سەختی ژیانی خۆی بۆ کرد، لەیادمە یەکسەر هەندێک پارەی پێداو فەرمانیشی دا لە پێخەف و ڕاخەری مەقەر هاوکاری ئه و کابرایە بکەن و تەنانەت من یەکێک بوم لەوانەی خۆم ڕاخەرم بۆ برد، بیرەوەرییەکی تریش کەسێک بەناوی ڕەسوڵ ناوێک هەبوو زۆر دەست کورت و هەژار بوو، بۆ ئەویش زەخیرەیەکی باشی بۆ دابینکرد وتەنانەت بە نانەوا خانەکانی خۆمانی فەرموو کە ڕۆژانە نانی پێویست بۆ ئه و هاووڵاتیە دابین بکەن کە ئێمە ئه و کاتە 2 نانەوای تایبەت بە خۆمان هەبوو ڕۆژانە نانیان بۆ لەشکرو مەقەڕەکان دەکرد.
محێدین چنارەی چەند جارێک بەنوێنەرایەتی کۆمەڵەی برایەتی لەگەڵ چەند کەسێکی تر سەردانی پێشەوا قازی محەمەدی دەکرد لە شاری مە هابادو لەیەکێک له و سەردانانەداو لەکاتێکدا کە خەڵکی مەهاباد بەگشتی ودەست ڕۆیشتوو بازرگانەکان بەتایبەتی کۆمەکیان بۆ دانیشتوانی شاری لینینگراد کۆکردۆتەوە کە ئه و شارە توشی نەهامەتی و مەرگەساتێکی گەورە ببوەوە بەهۆی جەنگەوە محێدین چنارەیش چوەتە (مزگەوتی سور)کە شوێنی کۆکردنەوەی پیتاکەکە بووەوئەومزگەوتەش گەورەترین مزگەوت و شوێنی دیاری شارەکە بوو، یەکەم حاکمی شاری مەهاباد بەناوی “بوداق سوڵتان” لەگەڵ پردی سوردا دروستی کردون.له و کاتەشدا محێدین چنارەیی کە ئه و هەڵوێستە جوان ودڵسۆزانەی خەڵک دەبینێت ئەویش بڕی 90 تمەن دەبەخشێت و ئەوانەشی پارەکەیان وەردەگرت ناو و بڕەکەیان بەیان دەرکرد و لەکاتی خوێندنەوەشدا ڕایانگەیاند میرزا محێدین لەگەڵ هاوڕێ کوردەکانی کەلە سەردەشت دەژین بڕی 90 تمەنییان کۆمەک کرد، شیاوی ئاماژەیە ووشەی میرزا بۆ کەسی گەوره و خوێندەوار ئه و کاتە بەکار دەهات تەنانەت لەسەردەشتیشدا بەزۆری دەیان وت :میرزا محێدین، دوای چەند ڕۆژێک له و سەردانەی مەهابادیش کە هاتینەوە بۆ سەردەشت ڕووسەکان هاتن بۆ لای شێخ لەتیف وتەنانەت مەلائەسعەدومحێدین چنارەیشی لێ بوو بەڵێنی هاوکاری کردنی کوردییان داو جێبەجێشیان نەکرد.
حاجی عەبدولڕەحمان باس لەوەشدەکات کە ئەوان لەسەردەشت 4 مەفرەزەیان هەبوە ئەویش بۆ پاراستنی سەرو ماڵی خەڵکی ناوچەکەی بوه و لەناو بەرپرسی ئه و چوار مەفرەزەیەش عەلی ئەحمەد ئاغاو کەریم ناوێک و عەبدولڕەحمان کاکەمەند بوون وله و ماوەیەی کە لەسەردەشتیش بوین هیچ کەسێک نەکوژراو خەڵکی ناوچەکەش زۆر نیگەران بوون، ئه و کاتەی کە گەڕاینەوە کەلەساڵی 1943 دا بوو تەنانەت بەشێوەیەکی زۆر جوان بەڕێییان کردین وزۆریش خەمباربون بۆمان.
لەکۆتایدا محی الدین چنارێی کە لە 21/1/1998 کۆچی دوایی کرد.[1]
سەرچاوەکان
بیرەوەرییەکانی حاجی عەبدولڕەحمانی قوشقایە
محی الدین چنارێی نیو سەدە هەڵوێست وتێکۆشان، عەبدولڵا کەریم مەحمود، کوردستانی نوێ ژمارە 1545 ڕۆژی 27/1/1998
لەکەسە ناسراوەکانی شارکاک محێدین چنارەیی، نووسینی #سۆران# مەحوی، ڕۆژنامەی ڕۆژانەی سلێمانی، ژمارە (227) ڕۆژی 3/8/2004
لەپردی سوور بەولاوە (مەهاباد یادەوەریی نەتەوەیی و گەشتی جوانی) نووسینی ساسان هیرانی، کوردستانی نوێی ژمارە (6085) ڕۆژی 24/5/2013
بەرنامەی ڕووداوو مێژووی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەشی یەکەم مامۆستا کەریم زەند، شەوی 5/9/2012.