ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە: لە 09-01-2013 دا لە ئەنجامی هاوکاری و پلانێکی قێزەونی دیکتاتۆری ئاکەپە – #ئەردۆغان# دا لە گەڵ دەوڵەتی فەڕەنسا سێ شۆرشگیری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ناوەندی پاریس لە ڕۆژی ڕوناکدا بە پلانێکی خایینانە شەهید کران.
لەگەڵ ئەوەی 7 ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەڕ بووە، تێکۆشان بۆ دادپەروەری ڕاستەقینە بەردەوامە. لە دۆسیەکەدا بە شێوەیەکی ئاشکرا دەوترێت کە دەستی دەوڵەتی تورک و میت لە کۆمەڵکوژیەکەدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تاکە تاوانبار عومەر گونەی چەند ڕۆژ بەر لە دانیشتنی دادگا بە شێوەیەکی گۆماناوی مرد.
'ژنانی کورد لە ئاستی ئازادبووندا سنورەکان ناناسن'
هەر سێ ژنە تێکۆشەرەکە بە شێوەی بەشداریکردنیان لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا بوونەتە ژیانێکی جانبەخشانە. ساکینە جانسز لە بەرخۆدانی ناو زیندان تا گەریلایەتی بوو بە ڕێبەرێکی ژنان و جێی خۆی لە تێکۆشانی ئازادیدا گرت.
فیدان دۆغان کە شۆرشگێرێکی ژن بوو لە ئەوروپا گەورە بوو، تێکۆشانی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی کوردی بەڕێوەبرد. لەیلا شایلەمەز خۆی بە بەرخۆدان و ڕاپەرینی گەنجانی کورد خەلاند و بوو بە ئەنجامێکی تێکۆشانی ئازادی. ئەوە بە نوێنەرایەتی سێ نەوە بوون بە بەردەوامی تێکۆشان و نەوە بە نەوە گەورە دەبێت. کۆمەڵکوژیەکە لەدژی تێکۆشانی ئازادی ئەنجامدرا. ژنانی کورد گەیشتنە ئاستی ئازادبوون کە سنورەکان ناناسن.
ژنانی کورد بە سیاسەتەکانینا لە هەموو ئاستێکدا کە نوێنەرایەتی ژن گرنگ دەبینن و بەهێزی دەکەن، لەدژی دواکەوتوویی، هێرش و سیاسەتی شەڕی قێزەونی داگیرکەری ژنان گەورە دەکەن. بە ڕێبازی کۆنترگەریلا و ڕیکخستنی داگیرکەران کۆمەڵکوژی پاریس لە کاتێکی تایبەتدا ئەنجامدرا. لەبەرئەوە کۆمەڵکوژیە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی نەتەوەیی کورد بوو و هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی شۆڕشگێرانی کوردستان.
هێرشەکە لەدژی هەوڵدان و ئیرادەی یەکگرتن بوو کە ئەو ئیرادەیە دەیویست لە سەر بناغەی یەکسانی مافی نەتەوەی لە نێوان گەلەکانمان کورد و تورک چارەسەریەکی ئاشتیانە و سیاسی و یەکسان و بە شەرەف دروست بکات. شێوەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی پاریس و ئەو زانیاریانەی لە ئەنجامی پەیوەندی نێوان بکوژ عومەر گونەی و میتدا بەدەستهێنران و پەیوەندیەکا شاراوەکان کە ئاشکرابوون، دەزانرێت. هەموو لایەنەکانی کۆمەڵکوژیەکە لە ناو سیستمی پەیوەندی قێزەونی ئیمپریالیست ئاشکرا بوون.
کۆمەڵکوژی 9ی کانونی دووەم ئاماژەیەکە بوو پەیوەندیە قێزەونەکان نێودەوڵەتی لە سەر بناغەی هەڤکاری دواکەوتووی ئیمپریالیست و ڕێککەوتنەکانی دژە کورد.
دەوڵەتی تورکی بکوژ بە هەمان شێوەی دواکەوتوویی و کۆنترگەریلا دەیەوێت لە وڵاتانی ئەوروپاش پیلانگێری نوێ و کۆمەڵکوژی نوێی سیاسی ئەنجام بدات. تۆڕەکانی تاوان کە دوێنی ساکینە و فیدان و لەیلایان شەهید کرد، ئێستا بەدوای قوربانی نوێ دەگەڕێن و بەو شێوەیە هەوڵ دەدەن هێز و کەسایەتیەکان بترسێن و سەرکوتیان بکەن. بەڵام هەوڵەکانیان پووچە. وەک دوێنی ئەمڕۆش ئێمە بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانمان و ژێردەستەکان لەدژی چەتەکانی بکوژ و دیکتاتۆری کۆشک دەوەستینەوە.
لە 7 مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا ئێمە بە دەنگی یەکگرتووی خۆمان بە شێوەیەکی جەماوەری نەمانهێشت کۆمەڵکوژیەکە بشاردرێتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام دەبین و دەتوانین ڕێگە لە کۆمەڵکوژی نوێ بگرین. لە ساڵی 7ی کۆمەڵکوژیەکەدا هیوادارین بکوژاانی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژی پاریس ئاشکرا بکرێن و دادپەروەری جێبەجێ بکرێ و بۆ ئەوەی ڕیگە لە کۆمەڵکوژی سیاسی نوێ لە ئەوروپا بگیرێت و بە دواکەوتوویی و کردەوە قێزەونەکانی دیکتاتۆری کۆشک بڵێین (نا) بانگەوازیمان بۆ ژنانی ئاوارەی کوردستان و تورکیا و ئەوروپا ئەوەیە لە 11ی کانونی دووەم دا لە پاریس کۆببنەوە.[1]
#06-01-2020#