نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەرین کە لەمانگی دووی ساڵی ڕابردوو بەهەوڵی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری #ڕانیە# کرایەوە وەک یەکێ لەداواکارییە گرنگەکانی هاووڵاتییان هەنگاوەکانی دەستپێکردوو تەنها لە ساڵی ڕابردووشدا لە نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەرین بەهەوڵی بەرێوەبەرو فەرمانبەرانی توانراوە سێ هەزارو سەدوچل و دوو مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی بکرێت.
له و چوارچێوەیەشدا ئاودێر عەزیز بەرێوەبەری پاسپۆرتی ڕاپەرین بە PUKmedia ی ڕایگەیاند: لەکۆی ئه و مامەڵانەی لە نوسینگەی پاسپۆڕتی ڕاپەرین لەهاووڵاتییان وەرگیراوە بیست و هەشت هەزار و هەشت سەدو حەڤدە پاسپۆڕت بۆ هاووڵاتییان چاپکراوە و بەگشتیش هەزارو سێ سەدو یانزە پاسپۆرت دوای تەواو بوونی سەرجەمی کارەکانیشیان لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرنەگیراونەتەوە.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشدا، ئه و هاووڵاتییانەی پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە پێویستە بەزووترین کات پەیوەندی بە نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕینەوە بکەن بەپێچەوانەوە بۆ داهاتوو دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی سەردانی شاری #سلێمانی# بکەن.
هونەر ڕەسوڵ - ڕانیە[1]
#06-01-2020#