سەرۆکی لقی #هەولێر#ی #یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان# دەڵێت، لە 96 وڵات هاوردە دەکەین و کۆی گشتی کاڵای هاوردەکراویش بۆ عیراق و هەرێم زیاتر لە 48 ملیار دۆلار بووە.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی ئێمە کاڵایان لێ هاوردە دەکەین 96 وڵات دەبن و کۆی گشتی کاڵای هاوردەکراویش بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان لە 9 مانگی ساڵی 2019دا 48 ملیار و 970 ملیۆن دۆلار بووە.
گەیلان حاجی سەعید گوتیشی، بەبەراورد بە ساڵی 2018 بڕی زیاتر 4 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە زیاد ی کردووە چونکە لە 2018 بەبڕی 45 ملیار و 567 ملیۆن کاڵا هاوردە کراوە، ئەم بڕە پارەیەش جگە لە خزمەتگوزرایەکانی وەک کارەبا و گاز کە لەوڵاتی ئێران بەبڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردە کراوە.
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، کە هەرێمی کوردستان لەساڵی 2018 بە بڕی 26 ملیار و 881 ملیۆن دۆلار هاوردەکردنی کاڵا هەبووە، بەڵام ڕێژەکە لە 2019 دابەزیوە بۆ 20 ملیار و 926 ملیۆن دۆلار، هۆکاری دابەزینی ڕێژەی هاوردەکردنیش بەڕێژەی لە 22٪ لەڕێگەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆکاری یەکخستنی پێناسی گومرگی، کە لە سنوورەکانی عیراق جێبەجێ، نەدەکرا ئەمەش وایکرد هاوردەکردنی کاڵا لەسنوورەکانی هەرێم کەم ببێتەوە، هەرچەندە لەدووای مانگی ئەیلوول هاوردەکردن لەسنوورەکانی هەرێم زیادی کردەوە بەهۆی پشێویەکانی عیراق و داخستنی بەشێک لەسنوورەکانی عیراق، بەڵام ئەمەش شتێکی کاتییە و دەبێ هەڵوەستە بکەین لەسەر کەم بوونەوەی ڕێژەی هاوردەکردن.
هاوردەکردنی کاڵا بۆ باشووری کوردستان لە ساڵی 2018 و 2019دا
|
|
|
|
گەیلان حاجی ئاماژەی وەشکرد، کە ئەوڵاتانەی بەپلەی یەککەم وەک تورکیا و ئێران، کاڵایان لێ هاوردە دەکرێت، لە دووای ئەوانیش وڵاتی چین دێت، بەبڕی 5 ملیار دۆلار کاڵا هاوردەکراوە بۆ عیراق و هەرێم.
سەبارەت بە کاریگەری بایکۆت لەسەر کاڵای تورکی ئەوەی خستەڕوو، کە لە مانگی ئایار و حوزەیران، هاوردەکردنی کاڵا دابەزی بۆ 492 ملیۆن دۆلار دابەزی، بەڵام ئێستا ڕێژەی بەرزبۆتەوە.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=‼=KTML_Quote_Content=سەبارەت بە کاریگەری بایکۆت لەسەر کاڵای تورکی ئەوەی خستەڕوو، کە لە مانگی ئایار و حوزەیران، هاوردەکردنی کاڵا دابەزی بۆ 492 ملیۆن دۆلار دابەزی، بەڵام ئێستا ڕێژەی بەرزبۆتەوە.=KTML_Quote_End=
ناوبراو ڕەتیشی کردەوە، کەوا هیچ بەرهەمێکی ناوخۆ هەبێت هەناردەی بکەن، تەنها هەندێ پاشماوەی وەک کاغەز و پلاستیک و پاشماوەی تر هەناردە دەکەن، بەڵام ئەوە ناچێتە چوارچێوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها هەندێ کاڵاش بە ترانزێت بە هەرێمی کوردستاندا دێت بۆ وڵاتانی تر.
باسی لەوەشکرد، لەساڵی 2019 بەبڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زێڕ لە وڵاتی ئیمارات هاوردەی عیراق کراوە، بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریش زێڕی شکاو هەناردەی تورکیا کراوە، لەم ڕێژەیە بڕی 480 ملیۆن دۆلار زێڕ لە هەرێمی هەناردەکراوە.[1]