لە ساڵی 2019 وڵاتانی تورکیا، ئێران و چین زۆرترین کاڵا و کەلوپەلیان بۆ هەرێمی کوردستان هەناردەکردووە، هاوکات لە هەرێمی کوردستانیشەوە نانی تیری ڕەوانەی چەند وڵاتێک کراوە.
عەتا شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی #یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان# بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ساڵی 2019 تورکیا بە پلەی یەکەم هات لە قەبارەی ناردنی کەلوپەل و کاڵا و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو.
=KTML_Shape_Begin=shape_202006235912905=KTML_Shape_Style=color:@@ff8080;background-color:@@f0f0f0;font-size:18px;text-align:auto;padding:5px;float:right;border-radius:5px 0px 0px 0px;width:35%;=KTML_Shape_Text=ساڵی 2019 تورکیا بە پلەی یەکەم هات لە قەبارەی ناردنی کەلوپەل و کاڵا و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو=KTML_Shape_End=
عەتا شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی ڕابردوو (2019) ئێران بە پلەی دووەم هات کە بە بەهای نزیکەی شەش ملیار دۆلار بوو، چین لە پلەی سێیەمدا هات و چەند وڵاتێکی دیکەش بە بڕی جیاواز هەناردەیان بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان تەنیا ئاوی خواردنەوە، هەنگوین و نانی تیری ڕەوانەی چەند وڵاتێک کردووە.[1]