سزای لەسێدارەدانی 254 هاوڵاتی لە ساڵی 2019 لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چووە کە لەو ڕێژەیە 38 کەسیان کورد بوون.
سەرەڕای زێدەباری ئەو 38 کەسە، 15 کەسی دیکە لە زیندانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون کە بەهۆی ناڕوونیی ئەهلیتیان، بە شێوەی جیا لەم ڕاپۆرتە ئاماژەی پێکراوە.
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between=بەم پێیە لە ساڵی 2019دا 53 کەس لە کوردستان لە سێدارە دراون کە بە ڕوونی 38 کەسیان کوردن:=KTML_FontSize_End==KTML_End=
- 12 کەس کە لە شوێنی گشتی لە سێدارە دراوەن: یاسوج 3 کەس، کازەروون 2 کەس، فلاورجان 1 کەس، گوڵستان 1 کەس، جەهروم 1 کەس، هەمەدان 1 کەس، خەنداب 1 کەس، ڕەشت 1 کەس و خومەین 1کەس.
- 3 زیندانی لە شارەکانی #مەهاباد#، ماهشەهر و ڕەشت لە پێش چاوی زیندانییانەوە لەسێدارە دراون.
- 4 کەس لەو زیندانییانە بە تۆمەتی دەسدرێژی و کوشتنی بەئەنقەست کە تەمەنیان لەژێر 17 ساڵ بوون لە زیندانەکانی عادڵاوای شیراز و دیزڵاوای #کرماشان# لەسێدارە دراون و بەپێی یاسای نێونەتەوەیی ئەو 4 کەسە لە سێدارەدراوە بە منداڵ (تەمەن ژێر18 ساڵ) دێنە ئەژمار.
- 13 ژن لەسێدارە دراون کە لە 9 کەسیان بەلووچن و 4 کەسیان ئەفغانی بوون.
- 6 هاووڵاتیی کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە کە یەکێکیان هوشمەنەد عەلیپوورە کە لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئەم سزایەی بەسەردا سەپێنراوە.
فەریدوون زاکری نەسب هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی 97 بە تۆمەتی هێرشی چەکدارانە بۆ سەر قەوری خومەینی و زەهرا درەخشانی خەڵکی خۆی بە تۆمەتی زێنای مۆحسێنە ئەم سزایەی بەسەردا سەپێنراوە.[1]
لە سێدارەدانی کورد لە ئيران ساڵی 2019
|
|
|
|