نووسینی: ڕێباز محەمەد جەزا
لە 110 لاپەڕە پێکهاتووە
ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوە
لە چاپخانەی کارۆ بە تیراژی 500 دانە چاپکراوە و
بە نرخی 3000 دینار لە کتێبخانەکاندا بەردەستە.
ئەم کتێبە خوێندنەوەی جوڵەیە لە ڕوانگەی هەندێک لە ئاڕاستە جیاوازەکانی دەرهێنانی شانۆدا، بەو پێیەی نووسەری ئەم کتێبە دەرهێنەر و مامۆستای بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، کتێبەکەی دەبێتە سەرچاوەیەکی بەسوود بۆ خوێندکارانی بەشی شانۆ.
ناوەرۆک
پێشەکی.
پوختە.
گرنگی تێگەیشتن لە جوڵە و بە کێشەکردنی لە بەرهەمە شانۆیەکاندا.
پاری یەکەم: بە کێشەنەکردنی جوڵە لە شانۆدا.
پاری دووەم: خوێندنەوەی جوڵە لە ڕوانگەی بەشێک لە ئاڕاستە جیاوازەکانی دەرهێنان لە شانۆدا.
ئەنجام.
سەرچاوە و ژێدەرەکان. [1]