33 کۆمپانیای بواری دەرمان داخران
دواڕۆژ، کۆچەر علی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم بڕیاری داخستن و راگرتنی کارو چالاکییەکانی 33 کۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشکی دا.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دوێنێ، دووشەممە، 20-01-2020 دەرچووە، ئاماژەبەوەکراوە، دوای چەندین مانگ لە رەخساندنی هەل بۆ نوێکردنەوە و باپەندبوونی کۆمپانیاکان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندوستی و ئاگادار کردنەوەیان وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم، لە دووەمین قۆناغی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی، لە بەر باپەند نەبوون بە رێنماییەکان و پێوەری نوێی مۆڵەت نوێکردنەوە و کۆگاکردن، بڕیاریدا بە داخستن و راگرتنی کارو چالاکییەکانی 33 کۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەروەها نوسراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئه و بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت و هیچ کارو چالاکییەک لەگەڵ ئه و کۆمپانیایانە ئەنجامنادرێت.
[1]
21-01-202021-01-2020