بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی #هەولێر#، جیابوونەوەی هاوسەران لە ئاستێکی مەترسیدار دایە، بە گوتەی یاساناسان زۆری حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران بۆ لێک تێنەگەیشتن و نەگونجانی تەمەن و چەند هۆکارێکی دیکە دەگەڕێتەوە.
یاساناسان دەڵێن، لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنن زیاتر هۆشیار بکرێنەوە.
پاریزەران و یاساناسان لە ڕوانگە جیا دەرواننە ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابونەوە و پێیان وایە ڕێژەی هاوسەرگیری زیادی کردوە لە کاتێکدا داب و نەریتی کۆمەڵایەتی وایکردووە کەسەکان لە تەمەنێکی کەمدا ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدەن. ئەوەش لێک هەڵوەشانەوە و جیابونەوەی خێزانیی لێدەکەوێتەوە. داواش دەکەن، پەرلەمان یاسایەک دەربکات کە پێش چونە ژیانی هاوسەرگیریی کەسەکان ڕینمایی دەروونی و کۆمەلایەتی وەربگرن تا بتوانن هەستکردنیان بە بەرپرسیاریتی زیاد بکات.
لە ئامارەکانی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2019دا هاتووە، ڕێژەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە تەمەنی 15 بۆ 20 ساڵ، 4488 گرێبەست بووە، جیابونەوە بەهۆکاری نەگونجان، 1433 حاڵەت بووە.
هەروەها، کۆی گشتی گرێبەستی هاوسەرگیریەکان، 15025 گرێبەست بووە و ڕێژەی جیابونەوەکانیش بە هۆکاری جیاواز 3598 حاڵەت بووە.[1]
ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەولێر (01-01-2019 بۆ 30-06-2019)
|
|
|
|
ئاماری جیابوونەوەی هاوسەرانی تەمەن 15 بۆ 20 ساڵ، لە هەولێر (01-01-2019 بۆ 30-06-2019)
|
|
|
|