لە ساڵی 2012 لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گەلانی سوریا بە پێشەنگایەتی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە پڕۆژە و مۆدێلێکی نوێوە، پێشەنگایەتی شۆڕشی گەلانی سوریای کردوو توانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بگەیەنێتە ئاستی مۆدێلێکی نوێ لە بەڕێوەبردن لە ناوچەکدا، کە بووە هۆی ئەوەی سەرنجی گەلانی ناوچەکە بەلای خۆیدا ڕاکێشێ و وەک ڕێگە چارە ببینرێت بو کێشەکانی تەواوی ناوچەکە، ئەو شۆڕشە فکریە هەر زوو توانی ببێتە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی وەها کە بەهۆیەوە دابوو نەریتی قەتیس ماوی هەزاران ساڵەی کۆمەڵگەی پیاو سالاری و دەسەڵات داری لە نێو گەلێک کە حاشا لە بوونی دەکرا و ڕێگای پێ نەدەدرا خاوەن هیچ ناسنامەیەک بێت، بگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی سیاسی و خاوەن ئیرادە کە تێیدا هاوسەنگی ڕەگەزی پارێز ڕاو بیت ژن و پیاو پێکەوە لە تەواوی جومگەکانی بەڕێوە بردندا هاوسەنگ بن.
توانی بە ئیرادەی خۆسەری بڕیار لە خۆبەڕێوەبەری خۆی بدات و تەوای گەلانی ڕۆژئاوای کوردستانیش لە بەڕێوە بردندا بەشداری پێبکات، بەشێوەیەک لە چوار چێوەی بەڕێوەبردنێکی دیموکراسیانەدا پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە بۆ تەواوی نەتەوەو ئاین و باوەڕیەکان فەراهەم بکات0
هەر ئەمەش وای کرد کە دەوڵەتانی هەژمونگەراو دژ بە دیموکراسی و مافی گەلان بکەونە دژایەتی و شەری بەوەکالەت لە ڕێگەی پڕچەک کردنی گروپە توندڕەوەکان و چەتەکانی #داعش# دژ بەو ئیداره و خوسەرەیەی ڕۆژئاوای کوردستان بەرپابکەن، دوای ئەوەی دوو چاری یەکەم شکست بوون لە (کۆبانێ) و تاوەکو پایتەختەکەیان(رەقە)لە تەواوی تیرۆریستەکانی داعش پاک کرانەوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ ئەو شۆڕش و شێوازە نوێیەی ڕۆژئاوای کوردستان، هەر ئەمەش بووە هۆکار تاکوببێتە جێکەی بایەخ و تێڕامانی گەلانی ئازادیخوازی دونیاو پەیتا پەیتا ڕووی لێبکەن و پشتیوانی لێ بکەن0
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتانی هەژموونگەرا، بەتایبەتی دەوڵەت نەتەوەو و ئه و دەوڵەتانەی لەسەر بنەمای فاشیزم بونیاد نراون بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیابکەونە دژایەتی کردنی و ڕاستەوخۆ هێرشی بکەنە سەری و هەوڵی داگیرکردنی بدەن، هەر بەو هۆیەشەوە دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەر#عەفرین#یکرد، لە دوای نزیکەی دوومانگ لە بەرخودانی گەلی عەفرین، دەوڵەتی تورکیا بەتەواوی تواناو هێزیەوە کەوتە بۆردومان کردنی ئەو شارە بچوکەی ڕۆژئاوای کوردستان، هەوڵی کۆمەڵکووژکردنی خەڵکەکەی و وێران کرنی شارەکە، بێدەنگی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی وچاوداخستنی نەتەوەیەکگرتوەکان و تەواوی ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤی جیهان و بێدەنگی ڕاگەیەندانەکانی دونیا لە ئاست ئەو هێرشە هۆڤانەیە، دەستی دەوڵەتی تورکیای کراوە کرد تا شارەکە داگیر بکات، بەرامبەر بەمەش ئەو بەرخۆدانەبێ وێنەیەی گەلانی عفرین لەجیهاندا دەنگی دایەوە و هەموو خەڵکێکی خاوەن ویژدانی لەگەلی کورد و گەلانی تری ئازادیخواز و دیموکراتیخواز هێنایەسەر شەقامو کەوتنە ئیدانەی ئه و هێرشە ناڕەوایەی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی، هەر ئەو بەرخودانەش وای کرد ئاستی نەتەوەیی لە نێو کورداندا بگەیەنێتە ئاستێکی بڵند و لە تەواوی کوردستانەوە پەیتاپەیتا کچان و کوڕانی گەنج ڕوو لەو بەرخوادانەبکەن بەمەش گەلی کوردی خستە بەرپرسیاریەتی یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستی، چونکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا تەنها بۆسەر پارتێک یان بەشێکی کوردستان نیە بەڵکو ئامانجی هێرشی سەر کوردبوونە لەعەفرین و ڕۆژئاوای کوردستانیش ئیرادەیەکی کورد بوون هەبوو، بۆیە بوو بەئامانجی هێرشەکانی تورکیا، بەشێکیشی سیستەمێکی نوێ ئاوادەکرا بۆ دیموکراتی و پێکەوەژیانی گەلان هەر بۆیە دەسەڵاتە هەژمونگەراکان بێدەنگیان نواند بەرامبەر به و داگیرکاریە.
ئەمەش وای کرد خەڵکی عەفرین سەرەڕای کۆمەڵکوژی و جینوساید و گۆڕینی دیموگرافیا و تاڵانی و دزینی سەروەت و سامان وسوتانی ڕەزوو باخیان قارەمانانە بەرخۆدانی بکەن وشارەکەیان چوڵ نەکەن، ڕێگا لە پیلانی گڵاوی دەوڵەتی تورکیا بگرن بۆ داگیرکردنی شارەکە.
لەساڵ ڕۆژی داگیرکردنی عەفریندا، تەڤگەری ئازادی داوالە تەواوی کوردان دەکات بە یەکێتی و یەکڕیزیی وەڵامی داگیرکردنی عەفرین و تەواوی داگیرکاریەکانی تر بدەینەوە، وەبانگەوازی لە تەواوی کەسایەتی دیموکراتیخواز و گەلانی ئازادیخواز دەکەین لە شۆڕشێکی دیموکراتیدا بە ئاشتی و پێکەوەیی بەربگرین له و پیلانگێڕیانەی وڵاتانی کاپیتالیزم و تەواوی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە تەواوی ناوچەکەیان ڕووبەڕوی گێژاو کردۆتەوە.[1]
#21-01-2020#