لە 21-22ی ئەم مانگەدا سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی عەین عیسا، گوندی خربەت بەقەر، سەوان و ئەریدا بە تۆپ و هاوەن بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی زۆر بە هاوڵاتیانی هەرێمەکە کەوت.
لە 22ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندی ئم ئەلکێف بە موشەک و هاوەن بۆردوومان کرد.
لە 24ی ئەم مانگەش، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، هێرشێکی فراوانیان کردە سەر گوندەکانی عەریشا، قاسمییە، ڕەیحانییە، ئەبو هێلا میکران بەگارا، داودییە، ئەوشا و ئەربەعین بۆسەر خاڵەکانی سوپای سوریا و ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی ژمارەیەک چەتە کوژران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێنرا، هەروەها چەندین جبەخانە دەستی بەسەردا گیرا.
هەروەها لە نێوان ڕۆژەکانی 21-24 ی ئەم مانگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی هەرێمی جزیرەو هەرێمی فورات سوڕاونەتەوە.[1]
#25-01-2020#