عەبدولرەزاق عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی
172 لاپەڕە، ساڵ 2020
نرخ: 2000 دینار
لەم پەڕتووکەدا وەڵامی پرسیارگەلێکی گرنگ دراوەتەوە:
ئایین چییە؟ فەلسەفەی ئایین چییە؟ جۆرەکانی کامانەن؟
ئایا ئایین لە زەڕورات و پێداویستی مرۆڤە؟ ڕۆڵی چییە لە پێگەیاندنی تاک و کۆمەڵگەدا؟
خوای گەورە بۆچی پێغەمبەرانی ناردووە؟ بۆچی بەرنامەی خۆی ناردووە؟
ئایا ئەم مرۆڤە کە خوا خەلقی کردووە و کۆمەڵێک سیفاتی جوانی داوەتێ و هەموو بوونەوەری خستووەتە خزمەتییەوە، ئەم هەموو ڕێزە بۆ؟
ئایا پێویست بەوە ناکات خوای گەورە بەرنامەیەکی تێر و تەسەل بنێرێ بۆ ئەم مرۆڤە بەڕێزە، بۆ ئەوەی بەو شێوە بژی و لەسەری بڕوات کە خوای گەورە پێی باشە؟
ژیان چییە؟ ژیانی دوای مردن چییە و چۆنە؟
مرۆڤ لەم ژیانی دونیایەدا عەوداڵی چییە؟
مرۆڤ چۆن دەتوانێت ژین و دین و دونیا و دواڕۆژی پێکەوە گرێ بدات؟
مرۆڤ چۆن دەتوانێت ژینی لە خزمەتی دینی و دینی لە خزمەتی ژینیدا بێت؟
مرۆڤ چۆن دەتوانێت چێژ لە ژینی و دینی ببات لە کاتێکدا کە ژیانی پڕبێت لە ناڕەحەتی و کۆسپ و گرفت. [1]