بەپێی زانیارییەکانی خەڵکی #عەفرین#، لە گوندی کەفەرجەنە لە ناوچەی شەرای عەفرین، چەندین داری زەیتوون لەلایەن چەتەکانەوە بڕدراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، گروپێکی چەتەکانی لیوا ئەلوەقاس لە گوندی سەنارێ و هێکێچە لە ناوچەی شیای عەفرین 400 داری زەیتوونی تەمەن 40 ساڵیان بڕیوەتەوە.
ئەو دارانەی بڕدراون
70داری زەیتوون هی هاوڵاتی حەسەن سەبری لە گوندی سەنارێ، 50 داری زەیتوون هی هاولاتی لوقمان قازرقلی دالۆ لە گوندی هێکێچە، 40 داری زەیتوون هی هاولاتی مستەفا محەمەد حەسەن لە گوندی هێکێچە، 100 داری زەیتوون هی وەلید سولەیمان ئیبراهیم لە گوندی هێکێچە و 150 داری زەیتوون هی محەمەد سولەیمان ئیبراهیم لە گوندی هێکێچە.
10 هەزار دار زەیتوون بڕاونەتەوە
دەولەتی داگیرکەری تورک بە بڕینەوەی دار زەیتوون دەیەوێت دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و داگیری بکات، هاوڵاتیانیش ناچار دەکات شوێنەکانیان جێبهێڵن یان داگیری دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین، لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانەوە، زیاتر لە 10 هەزار دار زەیتوون بڕاونەتەوە.[1]
#28-01-2020#