ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە01-09-2014 بە بڕیاری ژمارە 5719ی ئەنجومەنی وەزیران دامەزرا کە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە 1ی ئەیلول بڕیاری لەسەر درا. ناوەند بە فەرمی لە 17-05-2015 کرایەوە. ناوەند لەلایەن بەڕێوبەری گشتی سەرۆکایەتی دەکرێت لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ. تۆڕی ناوەند بۆ بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان پێک دێت لە ئەنجومەنی ناوەند و نووسینگەکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگاکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و دهۆک.
نووسینگەی سەرەکی ناوەند لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتییە لە #وەزارەتی ناوخۆ# و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی سەرۆکایەتی دەکرێت لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ. نووسینگەی پارێزگاکان بەڕێوەبەرایەتین لە نووسینگەی پارێزگارەکان. ئەو نووسینگانە لە ڕووی ئیداری سەربە پارێزگارەکانن و لەڕووی تەکنیکی سەربە نووسینگەی سەرەکی ناوەندن. تۆڕی نووسینگەکانی ناوەند بە فەرمی ڕاسپێردراون بۆ هەماهەنگی کردن دەربارەی هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان. نووسینگەی سەرەکی زیاتر تیشک دەخاتە سەر لایەنی ستراتیژی و پلاندانان بەڵام نووسینگەی پارێزگاکان ڕاسپێردارون بۆ هەماهەنگی و پشتیوانیکردنی کاری بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوەی قەیران و کارەساتەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەندی دامەزراند وەک فەرمانگەیەکی پێشەنگ بۆ هەماهەنگی بۆ سەرجەم قوناغەکانی وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، بە قۆناغەکانی ئامادەکاری پێشوەختە و کەمکردنەوەی کاریگەری و زیانەکان و وەڵامدانەوە و دووبارە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی بۆ قەیرانە مرۆییەکانی ئێستا و هەموو قەیرانە دەستکرد و سروشتییەکانی دیکە کە ئەگەر لە داهاتوو ڕووبدەن.
ناوەند ڕاسپێردراوە 24 کاتژمێر و 7 ڕۆژ لە هەفتە بە بەردەوامی کاربکات بەپێی پێویست و دەتوانێت کاربکات وەک دەزگایەکی تایبەت بە هەماهەنگی و پەیوەندی لە بەرێوەبەرايەتی گشتی ناوەند لەگەڵ ئۆفیسی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگاکان و وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم و هاوبەشە سەرەکییە دەرەکییەکان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
ئامانجەکانی ناوەند:
بەردەوامیدان بە بەها بنەڕەتیەکانی هەرێمی کوردستان
پاراستنی دانیشتوان
پاراستنی کاروبار و ژێرخانی کۆمەڵگا
ئەرکە سەرەکییەکان ناوەند:
ئەرکە سەرکییەکانی ناوەند بە گوێرەی فەرمانی ژمارە 1ی 2015:
1- بەڕێوەبردنی زانیارییەکان:
کۆکردنەوە و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوە و بەڕێوەبردنی زانیارییەکان لە ڕێگەی چاودێریکردن و بەدواداچوون و هەڵ#سنە#گاندن و دروستکردنی نەخشە و ئامادەکردنی لیستی پەیوەندیەکان و دیاریکردن و دەستنیشانکردنی پێشینەییەکان بۆ هەر قەیرانێک یاخود ڕووداوێکی مرۆیی بۆ دابینکردنی زانیاری گرنگ بە ئامانجی پاڵپشتی کردنی دەرکردمنی بڕیار و داڕشتنی سیاسەتی گونجاو.
2- وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیران:
دروستکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی و پلانی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
3- هاوکاری و هەماهەنگی:
بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەت و فەرمانگەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و فەرمانگەکانی حکومەتی فیدرالی بۆ جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی و هاوبەش بۆ وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان.
4- کۆکردنەوەی سەرچاوەکان:
هاندان و کۆکردنەوەی سەرچاوە دراییەکان و جۆرەکانی تری هاوکاری و ئاسانکاری بۆ گەیاندندی هاوکاری مرۆیی بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و کارەساتەکان.
پێکهاتەی بەڕێوەبردنی ناوەند:
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378282/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان=KTML_ImageCaption_End=