$باکووری کوردستان$
- تەرمی زەهرا ئەریلماز گەریلای یەژاستار دوای 96 ڕۆژ لە شەهیدبوونی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە گەمارۆی هێزەکانی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا. ڕێگاش نەدرا خزمان و ناسراوان بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی ببن.[2]
- لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە #سەمسوور# 3 ئەندامی #هەدەپە# دەستگیرکران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378307/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەوڵەتی تورک دوای 96 ڕۆژ تەرمی گەریلایەکی ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەوڵەتی تورک دوای 96 ڕۆژ تەرمی گەریلایەکی ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە=KTML_ImageCaption_End=
- دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی بۆ قڕکردنی سیاسی لە شارەکانی ڕحا، #ئامەد#، شرنەخ و #وان# هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و دەیان پارێزەر، هاوسەرۆک شارەوانی، پاسەوان و سیاسەتمەداریان دەستگیرکرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، فەریدە وەیسی و #پەروین ئەدوایی# لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 9ی ئادار / 19ی ڕەشەممە لە زیندانی چاکسازی و پەروەردەی #سنە# دەستیان بە مانگرتن کردووە.[2]
- بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کرماشان، باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- وەک ڕێگیری لە بڵاوبوونەوەی زۆرتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەردوو پارێزگای #سلێمانی# و #هەولێر# ڕاگەیندرا. هاووڵاتیان بۆیان نییە لە 0.00ی ئەمشەوەوە تا 48 کاژێری داهاتوو هاتوچۆ بکەن.[1]
- بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: بارودۆخەکە بەرەو خراپی دەڕوات و گومانمان هەیە ڤایرۆسەکە لەناو خەڵکدا هەیە و دەیان و سەدان هەڵگر لەناو ماڵان و خەڵکدا هەبێت.[3]
- ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێدەکات لەبەر هەستیاری دۆخەکەو مەترسی زیاتر بڵاوبوەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەر شوێنێکن بگەڕێنەوە ماڵەکانتان و بەم هەنگاوە خۆتان و خێزانەکانتان لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن.[3]
- #وەزارەتی تەندروستی#ی هەرێم ڕایگەیاند: لەبەردەوامی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا. ڕونیشیکردوەتەوە: 6 لەوان لە خانەوادەی ئەو حاڵەتەیە کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.[3]
- لەپاش سەردانی وەزیری دارایی و وەفدی یاوەری، بڕیاری داخستنی مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# درا تا ئەو کاتەی سەرجەم ڕێنمایەکان وەک خۆی جێ بەجێ دەکریت. ڕێنمایەکانیش بریتیە لە ڕشاندنی دەرمان و بەکارهێنانی دەستەوانە و دەمامک بۆ سەرجم فەرمانبەرانی نێومەرزەکه و کۆمەڵی بڕیاری گرنگی دیکە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی ئێران، ناسر شەعبانی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران ئەمڕۆ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردووە. شەعبانی ماوەی 37 ساڵ ئەندامی سوپای پاسداران بو و چەندین پۆستی گەورەی وەک فەرماندەی سوپای #کرماشان# لە کاتی جەنگ لە دژی چەکدارەکانی موجاهیندنی خەڵق لە ئەستۆدا بووە. ناوبراو لە پۆستی فەرماندەیی سوپای پاسداراندا بەشداریی لە هەموو سەرکەوتکارییەکانی دژ بە گەلانی ئێران کردووە و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەنزەلی، گونبەد و سیستان و بەلوچستاندا زۆر بە توندی گەل و خەڵکی سەرکوتکردووە.[2]