کۆمیتەی ناوەندیی #پەکەکە# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە دادگای بەلجیکا بڕیارێکی زۆر گرنگی لەسەر پەکەکە و کوردان دەرکرد. ئاشکرایە بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا لەسەر پەکەکە، بە ئاسانی مەحکومەیەتی یاسای و حقوقیی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەمی 1998 / 17ی ڕەزبەر و 15ی شوباتی 1999 / 26ی ڕێبەندانە. بێگومان ئەو بڕیارە بۆ کوردان و مرۆڤایەتیی دیموکراتیک لە ڕووی مێژووییەوە گرنگە و هەڵگری ئەو هێزەیە، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سیاسەتی ئەوروپا بکات.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەمشێوەیە ئێمە لە 21هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی 15ی شوبات / 26 ڕێبەندانداین، کە بۆ کوردان 'رۆژی قڕکردنە'. ئەو پیلانگێڕییە کە 21 ساڵ لەوە پێش ڕوویدا بۆ تەواوکردنی پرۆسەی قڕکردن و سڕینەوەی کوردان بوو. بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەلی کورد 21 ساڵە لە دژی ئەو پیلانگێڕییە، گۆشەگیریی ئیمرالی، کە هێمای پیلانگێڕییەکەیە و سیستمی گۆشەگیری، هەموو هێزییەوە و بەشێوەیەکی هەمە لایەنە شەڕ بۆ ئازادی دەکەن. ئێمە دەمانەوێت بە سووربوونی خۆمانەوە جارێکیتر ئەوە نیشان بدەین، کە ئێمە ئەو تێکۆشانە مرۆڤایەتییە پیرۆزە لە 22هەمین ساڵدا لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەببەین.
لەسەر ئەو بنەمایە لە پێش هەموو شتێکەوە ئێمە ئافرێنەری ئەو بەرخودانە مێژووییەی ئازادی، ڕێبەر ئاپۆ، بەرخودانی پاڵەوانانە بە پێشەنگایەتیی بەرخودانی ئیمراڵی، کە لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا بەڕێوە دەچێت، سڵاوی بۆ دەنێرین و لە 22هەمین ساڵدا هیوای سەرکەوتنی گەورەمان هەیە. شەهیدە قارەمانەکانمان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنە و لە دژی پیلانگێڕی خاوەنداریتان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و پاراستتان، بە ڕێز و منەتەوە سڵاوتان لێ دەکەین. ئێمەش لە 22هەمین ساڵدا تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری لەسەر ڕێگای شەهیدانمان درێژە پێدەدەین و بە دڵنیای و پێداگرییەوە تێکۆشان سەردەخەین.
دەبێت بانگەوازەکەی ڤیان #سۆران# بە بنەما بزانرێت
ئێمە هاوکات لە 14هەمین ساڵیادی شەهادەتی هاوڕێ ڤیان سۆران ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پەکەکە، کە لە شەوی 1-2ی 2006 / 12 لەسەر 13ی ڕێبەندان خۆی کرد بە تۆپەڵێک لە ئاگر و بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی گۆشەگیری و گۆشەگیریی ئیمراڵی بانگەواز و پەیامی خۆی بڵاوکردەوە. ئێمە باش دەزانین 'بانگەوازی ڤیان' لەلایەن گەلەکەمانەوە چۆن قبوڵ کرا و لەسەر ئەو بنەمایە هەموو شوباتی 2006 لە دژی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستمی ئەشکەنجە بۆ ئازادیی ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# چالاکییە مێژووییەکانی گەل لە هەموو ئاستەکاندا بەڕێوەچوون. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە پێش هەموانەوە ژنان و گەنجان، ئەم گەلە و دۆستەکانمان هەمان بانگ لەم مانگی شوباتەدا بۆ خۆیان دەکەنە بنەما و تێکۆشانی تێکشکاندنی گۆشەگیریی ئیمراڵی و تێکشکاندنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا گەشاوەتر دەکەن.
لەسەر ئەو بنەمایە لە 14هەمین ساڵیادی شەهادەتی هاوڕێ ڤیان سۆران ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پەکەکە و لە کەسایەتی ئەودا بە ڕێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە. هاوڕێ ڤیان بووە پێشەنگی ژنان و گەنجانی باشووری کوردستان، هۆشمەندی و ئافرێنەری بەرپرسیاریی ئاپۆیی لە کەسایەتیی خۆدا بەرجەستە کرد و هەموو کات لە هێڵی سەرکەوتندا ڕێیکرد، بۆیە ئێمە بەڵێن و پەیمان دووبارە دەکەینەوە کە خاوەنداری لە یاد و ڕێگاکەی بکەینەوە و ئامانجەکەی سەربخەین. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە لە پێش هەموانەوە ژنان و گەنجانی ئەم گەلە لەسەر ڕێگای هاوڕێ ڤیان ڕێدەکەن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری تێکدەشکێنن.
خواستیان بە پیلانگێڕی ڕێگری لە بە دیموکراتیکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن
وەک دەزانرێت بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998 / 17ی ڕەزبەر و 15ی شوباتی 1999 / 26ی ڕێبەندان و بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری درێژەی پێدرا و خواستیان عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ناو ببەن، بزووتنەوەی ئازادیی کورد، پەکەکە پاکتاو بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە قڕکردنی کوردان تەواو بکەن. لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل ئەوە پلانی بۆ دانرا و بەڕێوەبرا و هەموو هێزە دەسەڵاتپارێز و دەوڵەتپەرستەکان بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنران. ئەوە لە کاتێکدا ئەنجامدرا، کە سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست وەرسوڕابوو بۆ هێزی هەژمونی نێونەتەوەیی و بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەریی 'کێشەی کورد' ئەوەیان کرد بە هێرشی قڕکردن و سڕینەوەی گەلی کورد. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە دەیانخواست بە چارەسەریی دیموکراتیکی کێشەی کورد لەسەر بنەمای ئازادیی گەلی کورد و دیموکراتیککردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبهێنن. خواستیان بەو پیلانگێڕییە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجان و پەکەکە پاکتاو بکەن و لە ناویان ببەن و بەو شێوەیە چارەسەریی کێشەی ئازادیی کوردان و دیموکراتیککردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەک بخەن.
هێزە پیلانگێڕەکان بۆ ئەو ئامانجە ماوەی 21 ساڵ هەموو هێز و هێرشی خۆیان بە تەواوی خستەکار و هەموو ڕێگایەکیان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد بۆ قڕکردن و سڕینەوە گرتەبەر و ئەنجامیاندا. لە ماوەی ڕابردوودا سەرباری ئەوەی پلانە ناوبراوەکان و هێرشەکان زۆر جار تێکشکێنران، بەڵام هەموو جارێک پلانی نوێیان ئامادە دەکرد و هێرشی پاکتاوکارانەی پیلانگێڕانەیان ئەنجام دەدا. قڕکردن و سڕینەوەی کورد، ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری ئێستاش بەردەوامییان هەیە و ڕێگری لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکەن و هێرش بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەی پەکەکە لە هەموو شوێنێکدا ئەنجام دەدەن، لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گوشار و زوڵمێکی ناحقوقی و بێئەخلاقانە لە دژی کوردان ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن بە کۆمەڵکوژکردن بەردەوامی بە هێرشە قڕکەرەکانیان بدەن.
دەیانجار هێرشەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێکشکێنراون
بەڵام هەوڵەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی هێرشە دڕندانەکانیان، کە قورسترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین پوچەڵکراونەتەوە. لەبەر ئەوەی بە پێشەنگایەتیی حیزبەکەمان، بە بەرخودانی پاڵەوانانەی گەلەکەمان 21 ساڵە هێرشەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەیانجار تێکشکێنراون. 21 ساڵە بە پێشەنگایەتیی حیزبەکەمان، هێزەکانی گەریلامان، بزووتنەوەی ژنان و گەنجانمان، گەل و دۆستانمان لەسەر هێڵی فیدایی ئاپۆیی بەرخودان دەکرێت و پیلانگێڕی پوچەڵ دەکرێتەوە. لەسەر بنەمای سەرکەوتنێکی لەو جۆرە دەست بە 22هەمین ساڵ دەکەین و دەمانەوێت لەم ساڵەدا پیلانگێڕی و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری، کە بووەتە هێمای پیلانگێڕێییەکە تێکبشکێنین. لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا بەرخودانمان بۆ ئازادی بە دڵنیاییەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنێت، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنێت و کوردستان ئازاد دەکات و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک دەکات.
بڕیاری دادگای بەلجیکا مەحکومیەتی حقوقیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە
بە دەستپێکردنی مانگی شوبات، کە مانگی پیلانگێڕی و بەرخودانە، دادگای بەلجیکا لەسەر پەکەکە و کوردان بڕیارێکی زۆر گرنگی دەرکرد. دادگای بەلجیکا بڕیارێکی زۆر گرنگی لەسەر پەکەکە و کوردان دا. ئاشکرایە بڕیار لەسەر پەکەکە، کە لەلایەن دادگای باڵای بەلجیکاوە پەسەندکرایەوە، لە بنەڕەتدا مەحکومکردنی حقوقیی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەمی 1998 / 17ی ڕەزبەر و 15ی شوباتی 1999 / 26ی ڕێبەندانە. بێگومان ئەو بڕیارە بۆ کوردان و مرۆڤایەتیی دیموکراتیک لە ڕووی مێژووییەوە گرنگە و هەڵگری ئەو هێزەیە کە دەتوانێت کاریگەری لە سیاسەتی ئەوروپا بکات. هیوادارین ئەو ڕاستییە ببینرێت و ئەو بڕیارە لەلایەن موخاتەبەکانەوە بۆ دیموکراسی و ئازادی، یانی بۆ چارەسەریی سیاسیی دیموکراتیکی کێشەی کورد لێکبدرێتەوە. بەو شێوەیە سیاسەتی ئەوروپا بتوانێت ئەوەی 21 ساڵ لەوە پێش نەیتوانی ئەنجامی بدات، ئەمڕۆ ئەنجامی بدات. 21 ساڵ لەوە پێش ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شانسی چارەسەریی سیاسیی دیموکراتیکی کێشەکی کوردی خستەڕوو، بەڵام ئەوان ئەوەیان لێکنەدایەوە. هیوادارین ئێستا بتوانن ئەو شانسە لێکبدنەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەر چۆن 21 ساڵ لەوە پێش ئامادە بوو، ئێستاش بۆ چارەسەریی سیاسیی دیموکراتیکی کێشەی کورد و دانوستانی دیموکراتیک ئامادەیە. ئەو لە هەموو دەرفەتێکدا باس لە دۆخی خۆی دەکات و دواینجاریش لە مانگی ئایاری 2019دا لە جاڕنامەیەکدا و جارێکیتر ئەوەی خستەڕوو و بانگەوازی بۆ هێزە پەیوەندیدارەکان هەبوو. ئیتر ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندیی بە سیاسەتی ئەوروپا و نزیکایەتیی ئەو هێزانەوەیە، کە کێشەی کورد دروست دەکەن و بێچارەسەری دەسەپێنن. لەبەر ئەو بڕیارەی ئێستا و بەرخودانی ئازادی لە کوردستان، قورسە ئەو هێزانە وەک پێشتر بجوڵێنەوە.
دەبێت 22هەمین ساڵی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی زیاتر بەرفراوانتر و کاریگەرتر بێت
ئاشکرایە لە 22هەمین ساڵدا پیلانگێڕی و سیستمی هێرشی پیلانگێڕی بەردەوامیی هەیە، بەڵام لە ئێستاوە تێکشکاوە. لە دژی ئەوە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە ناو سنووری وڵات دەرچووە و بووەتە بزووتنەوەی دیموکراسیی ناوچەکە و گەردون.
لەسەر دەستی هەموان و ڕای گشتیی دیموکراتیک و بە تایبەتی ژنان، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلی کورد پشتوانیی لێدەکرێت. لە دژی گوشارەکانی فاشیزم، کۆمەڵکوژییەکان، دەستدرێژی و داگیرکەری، توڕەیی گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە بەرزترین ئاستدایە. سیستمی ئیمراڵی ئیتر بۆ هەموو کەسێک بووەتە گۆشەگیری و ئەشکەنجە، بۆیە کەس نایەوێت لەگەڵ ئەو سیستمەدا بژی. لەبەر ئەوەش بە دڵنیایەوە 22هەمین ساڵ لە دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی بە ڕێگای جۆراجۆر و هەمەرەنگ و کاریگەرانە و بەرفراوان تێکۆشان تێدەپەڕێت، ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت و لەبەر یەک هەڵدەوەشێت.
لەسەر ئەو بنەمایە و لە پێش هەموانەوە بانگەواز لە کادیرانی حیزبمان، هێزەکانی گەریلامان، ژنان و گەنجان و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە لە دژی پیلانگێڕی هۆشمەندیی تێکۆشان زۆر بەهێزتر بکەن، ئیرادەمان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری و پیلانگێڕی بەهێز بکەن، لە مانگی شوبات دا لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری تێکۆشان بە شەو و ڕۆژ لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا گەشاوە بکەن و ساڵی 22هەمین بکەنە ساڵی سەرکەوتن.[1]
#02-02-2020#