لە ڕونکردنەوەی حکومەتی هەرێم باس لە ڕێگری غازدەکات بۆ #هەولێر#و #دهۆک#! بەڵام ئەم ڕێگریە بۆ سەرتاسەری کوردستانە.
دوێنێ کاتژمێر شەشی بەیانی کۆمپانیای سورگاز دەستبەکاربوو بۆ گوستنەوەی غازی کۆرمۆر، هێزێکی ئەمنی ڕۆشتە کێڵگەکەو ڕێگری لە گواستنەوەی غازەکە کرد، دوای هەوڵدانێکی زۆر پێیان ڕاگەیاندین گرفتەکە چارەسەربووەو ئێستا غاز باردەکرێت..
دواتر بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕفێندراو ئازارێکی زۆر دراو غازیش ڕاگیرا، هەرچەندە بەرپرسان دڵنیاییاندا ئەم گرفتە چارەسەر بوەو لەسەر بەڵێنی ئەوان ئێمەش ڕامانگەیاند: چارەسەر بوە، بەڵام دیاربوە کار بەو بڕیارو بەڵێنانە نەکراوەو لەشوێنی ترەوە ڕێگری کراوە، تاوەکو ئەم ساتە گرفت و هەڕەشە بەردەوامە لەلایەن هێزێکی ئەمنی.
غازی کۆرمۆر دوو هێندەی پێداویستی خەڵکی کوردستان بەرهەمی هەیە، بەڵام ناکرێت هێزێک بە جل و بەرگی ڕەسمی بڕواتەسەر کێڵگەی غاز و ڕێگربێت لە ناردنی غازی ماڵان بۆ سەرتاسەری کوردستان.
لە دوێنێوە لە هەوڵی چارەسەرکردنداین و نەمان ویست ئەم دۆخە دروستببێت بگاتە بەیاننامە، ئێستاش لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت لە هەوڵداین و بۆ چارەسەری یەکجاری ئەم گرفتە.
ئەوەی لە تواناماندابوە بۆ لادانی ئەم ڕێگریە کردومانە، بەڵام لەبەرامبەر هێزێکی گەورەی ئەمنی هەرئەوەندە کرا، هەڕەشە لە سایەق و وەکیلەکان کراوە هەرکێ غاز باربکات دەکوژرێت، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕفێندراوەو ئازاردراوە..
ئەوەی جێگای سەرنجە ئیدارەی گشتی یەکێتی خۆی ڕێککەوتوە لەگەڵ ئەم کۆمپانیا بەڕێژەی40٪ لەگەڵ ئەم کۆمپانیادا شەریکە کە تەندەری بۆ دەرچوەو غاز باربکات و بیفرۆشێت، کەواتە بۆ ناهێڵدرێت غاز بگاتە ماڵان!
ئەم گرفتە تەنیا هەولێر و دهۆک نیەو ئێستا لە بازاڕی #سلێمانی#ش غاز نیە، ئەگەر تاوەکو ئەمشەو ئەم گرفتە بەتەواوی چارەسەر نەبێت قەیرانی نەبونی غاز، دەچێتە پاڵ گرفتی نەوت و کەمی کارەبا.. گرفتی دیکەشی بەدوادێت...
ئێستا لیوای نەوت و غاز ڕۆشتون بۆ کێڵگەی کۆرمۆر بۆ پاسەوانی و بارکردنی غاز دەکەن و ئێستا غاز باردەکرێت، ئەو هێزە ئەمنیەش کە پێشتر ڕێگربوو بەردەوام هەڕەشە دەکات! ئەم گرفتە چارەسەری ڕیشەیی پێویستە، نەک هەر ڕۆژەو یەکێ بڕفێندرێت و هەڕەشەی کوشتن لەسایەق تانکەرێک بکرێت.
عەلی حەمە ساڵح
سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی
#02-02-2020#