بەپێی ڕاپۆرتی نوێی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2029 لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2019دا، لە هەرێم پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان زیادیانکردووە، بە جۆرێک بە گشتی لە 2019دا 66 پێشێلکاری بەرامبەر 151 ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ #05-02-2020# لە شاری #هەولێر#، #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# ڕاپۆرتی 23 و 24ی بۆساڵی 2019 کە لەلایەن لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان ئامادەکراوە بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن د.نەزاکەت حسێن، سەرۆکی لیژنەکە خوێندرایەوە تیایدا هاتبوو: لەساڵی 2019دا بەگشتی 66 حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر 151 ڕۆژنامەنووس و دەزگا ئەنجامدراوە کە لەو ژممارەیە پێنج ڕۆژنامەنوسیان مێبوون.
پێشێلکارییەکانیش بەمجۆرەبوون: لە #سلێمانی# 17 حاڵەت، لە هەولێر 17حاڵەت، لە #کەرکووک# 17 حاڵەت، لە #دهۆک# 8 حاڵەت، لە بەغدا یەک حاڵەت، #خانەقین# 3 حاڵەت و #هەڵەبجە# یەک حاڵەت و لە موسڵیش یەک حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی کورد تۆمارکراوە و پێشێلکارییەکی دیکەش لەڕێگەی هێرشی ئەلکترۆنییەوە بووە بۆ سەر کەناڵی ئێن ئاڕتی کە سەرچاوەکەی نەزانراوە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=لەبارەی جۆری پێشێلکارییەکانیش بەپێی ڕاپۆرتەکە بەمشێوەیەیە:=KTML_End==KTML_FontSize_End=- دەستگیرکردن: 19 حاڵەت بەرامبەر 37 ڕۆژنامەنووس=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:left;=KTML_Quote_Icon=⛔=KTML_Quote_Content=لە2019دا لە ڕۆژئاوای کوردستان 13 ڕۆژنامەنووسی کورد شەهید کراون و 66 پێشێلکاری بەرامبەر 151 ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە=KTML_Quote_End=
- ڕێگەنەدان بە ڕووماڵ: 24 حاڵەت بەرامبەر 62 ڕۆژنامەنووس
- هێرش و سوکایەتی: 10 حاڵەت بەرامبەر 22 ڕۆژنامەنووس
- لێدان: 2 حاڵەت بەرامبەر 3 ڕۆژنامەنووس
- داخستنی نووسینگە: 2 حاڵەت بەرامبەر دوو کەناڵ
- دەستبەسەرکردن: 4 حاڵەت بەرامبەر 14 ڕۆژنامەنووس
- هەڕەشە: 4 حاڵەت بەرامبەر 7 ڕۆژنامەنووس
- فۆرمی زانیاری داواکراوە پڕبکرێتەوە: یەک حاڵەت بەرامبەر 4 ڕۆژنامەنووس
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی سەندیکا لەماوەی ساڵی 2019دا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان 8 بەیاننامە و دوو ڕوونکردنەووەیداوە لەسەر ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە2019دا لە ڕۆژئاوای کوردستان 13 ڕۆژنامەنووسی کورد شەهید کراون.
لەبارەی ڕاپۆرتەکەیان و ڕەوشی ڕۆژنامەنووسی ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان وتی: ڕاپۆرتەکانمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئامادەکارییان بۆ کراوە و کارییان لەسەر کراوە، بۆیە ڕاپۆرتەکانمان بۆ ناوەندە فەرمییەکانی جیهان ڕەوانەکراوە و کاریگەرییشان هەبووە.
هاوکات گۆران جەلال، بریاردەری لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان باسی لەوەکرد کە تائێستا ژینگەی کاری میدیایی لە کوردستان گونجاو نییە و پێنەدانی زانیاری گرفتە لەبەرامبەر کاری میدیاییدا و ململانێی سیاسی کاریگەری لەسەر میدیا هەیە و دەگاتە ئاستی هەڕەشە لەسەر ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان لەناوچە جێناکۆکەکانیش هێزە عیراقییەکان هەڕەشە و سوکایەتی بە ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکەن ئەوانەشە هەمووی بەسەریەکەوە کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هەیە.
بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی سەندیکا لە کاتێکدایە بەپێی ڕاپۆرتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی2019دا 27 پێشێلکاریی دژ بە 65 ڕۆژنامەنووس تۆمارکرابوو.[1]
پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە باشووری کوردستان (2019)
|
|
|
|