لە بەیاننامەکەی پەیەدەدا هاتووە:
'قوڵایی قەیرانەکان دەبیندرێن'
دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە 2ی شوباتی 2020 لە ناوەندی پارتەکەی ئەنجامدا کە تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گۆتبێژ دەکرێن.
دوایین گۆڕانکارییە بەپەلەکان لە سوریا و ناوچەکە، قوڵایی ئاڵۆزییەکانی سیستم ئاشکرا دەکەن. هاوکات داواکاری گەلان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ڕزگاربوونیان لە ئاڵۆزییە سیاسی، ئابۆری و کۆمەڵایەتییەکان لە سەرتاسەری ناوچەکە، بە تایبەت لە بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمین، دەخاتە ڕوو. ئەم شەڕە بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە. بۆیە ناکۆکییە هەرێمییە ناوخۆیی و کاریگەرییە دەرەکییەکانی، چی هەرێمی و چی نێودەوڵەتی، خۆیان دەخەنە ڕوو.
'شەڕ بەردەوام دەبێت'
لەبارەی ستراتیجی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا هەوڵدەدات سەر لە نوێ ستراتیجی مانەوەی خۆی لە عێراق و سوریا دابڕێژێتەوە بە تایبەت دوای بەجێهێشتنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕوسیاش بووە بە ئەکتەری گۆڕەپانەکە. هەوەها ناکۆکییەکانی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و بەرپەرچدانەوەی شیعەکانی عێراق و داواکاریی پەرلەمانی عیڕاق بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق. ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی ناکۆکییەکی نوێی ئەمریکا و ئێران دێت. ئەم ناکۆکییە ئەگەر هەڵنەگەڕێتەوە بۆ شەڕێکی بەردەوام، بە شێوازی جیاواز لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت. ئەوەی لە ئێستادا لە عیڕاق، لوبنان و سوریا ڕوودەدات، ئەم ڕاستییانە ئاشکرا دەکات.
'دەوڵەوتی تورک هەڕەشەیە'
لەبارەی بارودۆخی سوریاشەوە، هێشتا تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر سوریا و چارەسەریی سیاسی لە سوریاش، چی بە ڕێگای پشتیوانی چەتەکانی ئیدلب و جێبەجێنەکردنی ئەو هاوپەیمانیانەی لەگەڵ ڕوسیا ئیمزای کراوە، یان بە ڕێگای سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە #عەفرین# و #سەرێکانی# و #گرێ سپی# و پنپێکردنی مافی خەڵکی مەدەنی، قوڵتر دەکاتەوە. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات جیهان ڕازی بکات لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانیدا بە تایبەت بابەتی کۆچبەران و لەم چوارچێوەیەشدا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات. لە بارەی ئیدلبەوە، دەستپێشخەرییەکەی #قەسەدە# بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران گرنگ و پێویستییەک بوو، بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی بپارێزێت. بەڵام پێویستە جیهانیش هەست بە ئازاری کۆچبەرەکانی ئیدلب، عەفرین، سەریێکانی و گرێ سپی بکات.
لە لایەکی دیکەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستی بە سووربوون لەسەر چارەسەریی سیاسی و میتۆدی دیمۆکراتیک بە ڕێگای دیالۆگ، چی لەسەر ئاستی ڕۆژئاوا یان لەسەر ئاستی سوریا، هەیە.
بانگەوازی بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشە ئابۆرییەکان
ئێمە بانگ لە بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە لێکۆلینەوە بۆ کێشە ئابۆرییەکان بکات و بە پێی یاسا بڕیاری چارەسەریی لێبدات. هاوکات پێویستە بەڕێوەبەریی خۆسەری دیمۆکراتیک چارەسەری و ڕێبازەکانی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات.[1]
#05-02-2020#