لە زاری خۆیەوە:
من ناوم سۆما خالید عەبدولڕەحمان, لەدایکبووی ساڵی 1990 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووم و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورە بووم.
سەرەتایی خوێندنم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد بەلام لە باشوری کوردستان خوێندنەکەم تەواو کرد.
شارەزایم لە زمانی فارسیدا هەیە.
بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بووم, لە ماوەی خوێندندا بەشداری شانووم کردووە و لە گروپی هەڵپەرکێ خوێندکاراندا بووم.
ئەزمونەکانی کارکردنم
بۆ ماوەی چوار ساڵ , وەک بێژەری هەواڵ و دەرهێنەر و ئامادەکار و پێشکەشکار لە ڕادیوی جەماوەری کوردستان و ڕاپورت خوێندنەوە لە کاناڵی ئاسمانی جەماوەری کوردستان.
کاری دوبلێری لە کۆمپانیای دراما شکو و کاناڵی بابان
بۆ ماوەی یەک ساڵ وەک پێشکەشکار و ئامادەکار و پەیامنێر لە کاناڵی ئاسمانی ستێرک کارم کردووە.
لە توری میدیای نیشتمان وەک هەواڵساز و پەیامنێر کارم کردووە.
لە سپی میدیا وەک پێشکەشکار و پەیامنێر کارم کردووە.
پێشکەشکاری ئێڤێنتی فیستیڤالی منداڵان بووم کە لە لایەن کۆمپانیای بەهار گروپ و بەسپونسەری ماجدی مۆڵ ڕێکخرابوو.
لە کۆمپانیای فۆربێس مەگەزین و E_Prent کارم کردووە
لەگەڵ ئەوانەشدا خاوەنی چەندین بڕوانامەم کە بەشداری خۆڵی ڕۆژنامەوانیم کردووە, وەک: میدیای نالیا, ڕێکخراوی ڕیچ, ڕێکخراوی میدیا, پرس میدیا, ئینتەرنیوز و سەنتەری میترۆ.
لە ساڵی 2013 بووم بە ئەندامی کارا لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و هەروەها لە ساڵی 2019 خەلاتی ڕێزلێنانی باشترین کەسایەتی ساڵ لە لایەن ڕێکخراوی کوردیو پێبەخشرا لەپای کار و ماندووبونەکانم.
لە ئێستادا بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیم و وەک پەیامنێر و پێشکەشکار لە مەودا میدیا کار دەکەم.
بۆ ماوەی سێ ساڵ نیشتەجێی وڵاتی ئەلمانیا بووم.