کەجەکە ڕاشیگەیاند، تێکۆشانی دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەیەکەوە وابەستەیە. لە ساڵی 2019 دا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لاوازکراوە. دۆخی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاواز بووە. هەروەک چۆن لە ساڵی 2019 دا لەدژی گۆشەگیری تێکۆشان و تێکۆشانی دیموکراسی ئەنجامدرا، بە هەمان شێوە لە ساڵی 2020 دا تێکۆشان کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەهێنێت.
بەرخۆدان ئامانجی گۆشەگیری پووچەڵکردەوە
ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی 21هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی 15ی شوبات بەم شێوەیەیە:
21 ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ تێپەڕی. ئەم پیلانگێڕییە بۆ قڕکردنی کورد و ئاستەنگکردنی برایەتیی گەلان و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ڕێبەر ئاپۆ 15ی شوباتی وەک 'ڕۆژی قڕکردنی کورد' لەقەڵەمداوە. بەمشێوەیە پیشانی دەدات تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی چەند گرنگە. بەم بۆنەیەوە بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' لە دەوری ڕیبەری ئاپۆ بازنەیەکیان لە ئاگریان دروستکرد. ئەوان بە شەهیدبوونیان ڕوحی فیدایی بەرخۆدانیان لەدژی پیلانگێڕی کە قڕکردنی کوردانە، دروستکرد. ئەو ڕوحە فیداییە وایکرد کە گەریلا، گەنجان، ژنان و هەموو گەلی کورد 21 ساڵ لەدژی پیلانگێڕان بە تۆڕەیی و بڕیارێکی گەورەوە بەرخۆدان بکەن. بەرخۆدان هەموو ئامانجەکانی پیلانگێڕان پووچەڵ دەکاتەوە. لە ئێستا بەدواوەش بەرخۆدان لەدژی پیلانگێڕان بەردەوام دەبێت، بە تەئکیدی پیلانگێڕان تێکدەشکێن.
پیلانگێڕی ناتوانێت ڕێ لە پێشکەوتنەکان بگریت
لەم 21 ساڵەدا ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕێبەری گەلی کورد نەبوو، ئەوەی تێپەڕاند و گەیشتە قۆناغێک کە بووەتە ڕێبەری هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی. ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژی و فەلسەفەکەی، بە ڕێنیشاندانەکانی یەکێک لە گەورەترین نوێنەر و بەرگریکاری بەهاکانی کۆمەڵگایە. جێگای لە دڵی هەموو کەسێکدا کردووەتەوە. لە 21 ساڵی ڕابردوودا ڕێبەرایەتی ئێمە گەورە بوو. تەڤگەری ئازادیی ئێمە گەورە بوو. بە ژن و پیاو و گەنج و پیرەکانیانەوە گەلی کورد بوو بە هەڵوێستی دیموکراتی مرۆڤایەتی. بووەتە گەلێک کە خاوەنی ڕوحی ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەمین بەرگرینامەکەیداکە لە ئیمڕالی بۆ دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناردی ڕایگەیاند، پیلانگێڕی مێژوویی ناتوانێت ڕێگە لە پێشکەوتنەکان بگرێت، بە پێچەوانەوە ڕێگای پێشکەوتنەکان دەکاتەوە، لەم 21 ساڵەدا بە دەیان جار ئەوە پشتراست کراوەتەوە.
گەلان بوون بە جێگرەوەی ژیانی نوێ
ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانەکەی لە ئیمڕالی وایکرد پیلانگێڕان بە شێوەیەکی مێژوویی تێکبچن. سیستمی داگیرکەری دەوڵەتی دەسەلاتداری 5 هەزار ساڵە کە دوایین نوێنەری نەتەوە دەوڵەتە، بە هزر و فەلسەفەکەی جێگرەوەی خوڵقاند. بەوەش گۆڕی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی هەڵکەند. ئێدی سیستمی داگیرکەری دەوڵەتی دەسەلاتدار لە مردن ڕزگار نابێت. لەبەرئەوەی لە دەستی گەلان، ڕەنجدەران، گەنجان، ژینگەپارێزەکان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا مۆدێرنیتەی ئەلتەرناتیڤی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و لەسەر ئەم بناغەیە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت و ڕێکدەخرێت هەیە. خەڵک بووەتە خاوەن بژاردەیەکی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری و کلتوری بە بێ دەوڵەت و داگیرکەران. پشتبەستنی گەل بەم بژاردەیە بە واتای تۆڵەکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێڕی و پیلانگێڕان دێت. گەل بە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بناغەیە بە هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتیک پشت بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و تێکۆشانە دیموکراتەکەی دەبەستێت. ژن و گەنجان لەگەڵ هەموو ڕەنجدەران تێکۆشان فراوان دەکەن و لە کۆتایی سیستمی دەوڵەتپەرەستی داگیرکەر نزیک دەبنەوە.
بووە ڕێبەری ئایدۆلۆژی ژنان
هەروەک چۆن لە هەموو جیهان و بە شێوەیەکی مێژوویی پیلانگێڕان تێکچوون، لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پیلانگێڕان بەرەو تێکچوون دەچن. بە پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی پیلانگێڕان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێڵی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەر بووە. وایکردووە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری خۆیان ببینن. ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان، نە تەنها لە کوردستان بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووە بە ڕێبەری ئایدۆلۆژیی ژنان. لە ساڵی 2019 دا لە هەموو جیهان کە تێکۆشانی ئازادی ژنان فراوانکرا، دەلالەت لەوە دەکات.
واتای دەستبەسەرداگرتنی داگیرکەری ڕۆژئاوا لە 9ی تشرینی یەکەمدا
ئەوانەی لە هێڵی دیموکراسی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن، لەدژی ئەوانەی ئەم هێڵە دەپارێزن، پیلانگێڕییەکانیان بەردەوامی پێدەدەن. هیچ واتایەکی یاسایی دادپەروەری و ویژدانی و نرخی مرۆڤایەتی لەوەدا نییە کە ئەمریکا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەرێوەبەرانی #پەکەکە# دەرکرد کە لە سەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. هێرشی 9ی تشرینی یەکەمی 2019 / 17ی ڕەزبەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لەو مێژووەدا بوو، کە پیلانگێڕی لەبەرانبەر ڕێبەرەکەمان ئەنجامدرا و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی ڕێبەر ئاپۆیە.
تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری جیا نییە لە تێکۆشان بۆ ئازادیی کوردستان
گۆشەگیریی قورس ماوەی 21 ساڵە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە، ئەوەش لە ئەنجامی ترسی پیلانگێڕانە لە هێڵی سیاسیی ڕێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی دوژمنی دیموکراسی و ئازادین و دیسانەوە دەیانەوێت کورد قڕ بکەن، گۆشەگیری قورستر دەکەن. لەو ڕووەوە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و دیموکراسی و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئاوێتەی یەکتر بوون. ئیدی دەبێت تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕان بەو هۆشمەندییەی تێکۆشانەوە بەردەوامیی هەبێت. لە 22هەمین ساڵدا باشترین وەڵام بە پیلانگێڕان ئەوەیە، کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری بەهێز بکرێت و ئەوە بکرێتە ئامانج. هەر چۆن دیمکراتیکبوون لە کێشەی کورد جیا نییە، تێکۆشانیش لە دژی گۆشەگیری لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و دیموکراسی جیا نییە.
تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و تێکۆشانی دیموکراسی شانبەشانی یەکتر بەڕێوەدەبرێن
بەهێزکردن و بەرزترکردنەوەی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە ساڵی 2019دا بەڕێوەبرا، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەیاندە ئاستێکی گرنگ. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لاوازکرا و مەرجەکانی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاوازکراوە. هەر چۆن لە ساڵی 2019دا لە دژی گۆشەگیری تێکۆشین و تێکۆشینی دیموکراسی ئەنجامدرا، هەمان ئەو تێکۆشانەش لە ساڵی 2020یشدا ئەنجام بدریت کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەهێنرێت. ئەوانەی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان خستووەتە ناو شەڕ ئیدی شانسی درێژکردنەوەی تەمەنی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست، کە هێرشی تێکۆشانی ئازادیی گەلان و هەموو هێزە دیموکراسیەکان دەکەن، بۆ نەماوەتەوە. وەک هەموو دیکتاتۆرەکان بە زۆرکردنی زوڵم کۆتایی خۆیی نزیک دەکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەهەژێت و بۆ ئەوەی لەسەر پێ خۆی بگرێت خۆی سپاردووە بە سیاسەتی شەڕ و گوشار، ئێمە هەموو گەلان و هێزە دیموکراسییەکان بانگ دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان، دیسانەوە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.[1]
#11-02-2020#