پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.
ڕاگەیەنراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:
سەرەتا 22مین ساڵیادی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 لەدژی ڕێبەر ئاپۆ ڕسوا دەکەین و پیلانگێڕانیش بە تۆڕەییەوە شەرمەزار دەکەین. هەروەها ڕایدەگەیەنین، ئامانجی پیلانگێڕان کە بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دەیانویست جێبەجێ بکەن، بە تێکۆشان و چالاکیەکان و ڕوحی شەهیدەکانمان کە بە دروشمی 'کەس ناتوانێت خۆرمان تاریک بکات' شەهید بوون، پووچەڵبوونەوە. ئەو هێزانەی کە بە پیلانگێڕیەکە دەیانویست گەلی کورد لە لاپەڕەکانی مێژوو بسڕنەوە، حسابی ئەوەیان نەکردبوو کە گەلی کورد هیچ کاتێک دەست لە ئازادی خۆی و ئازادی ڕێبەرایەتی خۆی هەڵناگرێت.
هێزە سەرمایەدارەکانی جیهان، سەردەست و دوژمنانی کۆمەڵگا و گەلە ژێردەستەکان و پیلانگیڕەکان بە تەنها ڕێبەر ئاپۆیان نەکردە ئامانج، بەڵکو گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کورد و هەموو گەلانی ئازدیخواز و بزوتنەوە و کەسایەتی دیموکرات، سۆسیالیست کرانە ئامانج. ڕێبەرایەتی بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدار و دەولەت – نەتەوە ئاستەنگ و مەترسیەکی گەورەیە. دەوڵەت، هێزە سەردەستەکان، هاوکارانی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کە سیستمی سەرمایەدار، ستاتۆپارێزیان هەڵدەوەشێنێت، کەوتبوونە ناو مەترسیەکی گەورە. لە هەموو جیهان بۆ دۆست و دوژمنانی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد ئاشکرا بووە کە بەهێزترین جێگرەوە سیستمی دیموکراتیک و ئازادی گەلانی ژێردەستەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە کۆنفیدیرالیزمی دیموکراتیک و سیاسەتی هێڵی سیێەمین پێشکەشی کردووە. ئەو ئیرادەیەی لە بەرانبەر هەموو هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر لە چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکات، فەلسەفە و ڕوحی ئاپۆگەریە. بۆ ئەوەش لە سەرەتادا گەلی کورد و تەڤگەرە ئازادیخوازەکانی جیهان لەو بڕوایەدان کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت.
هەموو هێزە نێودەوڵەتیەکان کە لەگەڵ دەوڵەتە هەرێمیەکان لەدژی ڕێبەرتی بوون بە یەک، ئەمڕۆ جارێکیتر بە هەمان پیلانگیڕی بە یەکەوە لە کەسایەتی ڕێبەرتی پیلانگێڕی لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبەن. هەموو دەستکەوتەکان کە تەڤگەری ئازادی و کۆمەڵگای کوردی لە سەر هێلێ بیردۆزی و هێلێ سیێەم بە هاوپەیمانی لەگەڵ گەلانی ژێردەستە بەدەستهێنراون، جارێکیتر دەیانەوێت لەناوی ببەن، بێ ئیرادە و سیستم بهێڵنەوە و چۆن بیانەوێت بەڕێوەببەن. گۆشەگیری ڕەها و پچڕاندنی پەیوەندی ڕێبەرتیمان لەگەڵ دەرەوەدا بەشێک لە پیلانگێڕیەکەیە. هێرشی داگیرکەری سەر باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا و سوریا و هاوپەیمانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەشێک لە پیلانگێڕیەکەیە. ئەمڕۆ قڕکردنێکی سیاسی و کلتوری لە چوار پارچەی کوردستان بە عەقلیەتی هێزە پیلانگێرەکان بەڕێوەدەچێت، بەڵام نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی.
دەوڵەتی ئێرانیش بە کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی لەسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن مێژوویەکی ڕەشە. گەلەکەمان لە ڕٶژهەڵاتی کوردستان بە تێگەیشتنێکی بەرز لە تێکۆشانی ئازادیدا و بە ڕوحی وڵاتپارێزی لەدژی پیلانگێڕی ڕاپەری و زۆر باجی گەورەشی دا. ئەوەش بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە دەستپێکێکی نوێ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی تێکۆشانی ئازادی و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خۆیان. بە سەدان گەنجی کورد، کچ و کوڕی قاڕەمان ڕوویان لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کرد و ئەوەش بوو بە بناغەی دروستکردنی پارتەکەمان پژاک. پژاک لە بناغەدا بە ڕوحی بەرخۆدانی 26ی ڕێبەندان خۆی بەڕێکخستن کرد و بوو بە دەنگی ئازادی گەلەکەمان. لەسەر ئەم بناغەیە لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەیەکیان لە ئاگر دروست کرد یادی هەموو شەهیدانی دروشمی 'کەس ناتوانێت خۆرمان تاریک بکات' دەکەینەوە و بەڵین دەدەین خەیاڵەکانیان جێبەجێ بکەین.
ئێمە وەک پژاک کە تێکۆشانمان لە سەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد، خەباتی سەرەکیمان بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمە تێکۆشانمان بەم ئامانجە پیڕۆزە بەڕێوەدەبەین. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە پەرسپەکتیفی شۆرشگێری، هەڵوێستی خۆتان بەرانبەر پیلانگێڕی و گۆشەگیری پیشان بدەن.[1]
#15-02-2020#