ساڵی 2019 لە هەرێمی کوردستان 32.260 پرۆسەی هاوژینی ئەنجامدراون، 4.227 حاڵەتی تەڵاق لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ بەپێی ئامارەکانیش زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوە لە ساڵی ڕابردوودا لە شاری #سلێمانی# بووە.
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری لە کۆی 1.933 پرۆسەی هاوژینی لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان# 689 پرۆسەیان بە جیابوونەوە کۆتاییان هاتووە.
راید فریاد هیدایەت، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی لە #کەلار# دەڵێ، هۆکارەکانی جیابوونەوە بەشێکیان پەیوەندییان بە خیانەتی هاوسەری، نەگونجان، دەستتێوەردانی کەسانی دەوروبەری هاوژینەکان، کێشەی دارایی و ئابووری و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونە.
پرۆسەی هاوژینی و جیابوونەوە لە باشووری کوردستان لە 2019دا
|
|
|
|
بەشێک لە پارێزەرانیش هۆکارەکانی جیابوونەوە بۆ قەیرانی سیاسی و دارایی، نەبوونی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، تەمەنی نەگونجاو بۆ هاوژینی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگێڕنەوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و نشینگەی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2019 زۆرترین جیابوونەوەی هاوژینەکان لە سلێمانی بووە کە 1.737 کەیسی جیابوونەوە بوون، لە بەرامبەردا 11.664 پرۆسەی هاوژینی ئەنجامدراون.
هاوکات لە #هەولێر# 10.470 پرۆسەی هاوژینی تۆمارکراون و لە بەرامبەردا 1.225 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون؛ لە #دهۆک#یش 80.131 پرۆسەی هاوژینی پێکهێندراون و 576 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.[1]
#18-02-2020#