#نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی# ڕایدەگەیەنێت: تائێستا زیاتر لە 3.000 کوردی ئێزدی لەژێر دەستی #داعش# ڕزگارکراون و هێشتاش نزیکەی3.000 تر لە دەست چەکدارانی ئه و گروپەدان.
نوسینگەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە (19-02-2020) بڵاویکردوەتەوە دەڵێت: پێش هاتنی چەکدارانی داعش بۆ سەر #شنگال# زیاتر لە 550.000 کوردی ئێزیدی لە شنگال و دەوروبەری دەژیان، بەڵام هێرشی داعش بۆ ناوچەکانیان لە03-08-2014 زیاتر لە 360.000 کەسی ئاوارەکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە: بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال 6.417 ئێزدی لە پیاوان و ژنان و کوڕ و کچ لەلایەن ئه و چەکدارانەوە ڕفێندراون.
نوسینگەکە ئەوەشی باسکردووە: له و پەلامارەدا 1.293 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2.887 کەسیش چارەنووسیان نادیارە و 2.745 منداڵی کوردی ئێزیدی بێ دایک و باوکن.
بڵاویشیکردوەتەوە: تائێستا 3.530 ئێزیدی لەژێر دەستی داعش ڕزگارکراون.
لەبارەی مەزارگەکانیان ڕاپۆرتەکە دەڵێت: تیرۆرستان دەستیان لە وێرانکردنی ماڵ و خانوو و شوێنە پیرۆزەکانیان نەپاراست، تائێستا 68 مەزارگەی کوردانی ئێزیدی لەلایەن چەکدارانی داعش تەقێندراونەتەوە و 81 گۆڕی بەکۆمەڵیش لە شنگال دۆزراونەتەوە جگە لەوەی100.000 کوردی ئێزدی بەره و دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
لە سەرەتای ساڵی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر ناوچەکانی شنگال و دەشتی نەینەوا و موسڵ و بەوهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی کورد و عەرەب ئاوارە و دەربەدەربوون و ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لەدەستدا و تائێستاش ئاسەواری ئه و ناوچانە بە وێرانکراوی ماوەتەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابیننەکراوەتەوە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆریش لە دانیشتوانی ناوچەکە بەهۆی نالەباری ناوچەکانیان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.[1]
رزگاربووان و بێسەروشوێنانی ئێزدی (2020)
|
|
|
|
#19-02-2020#