بەڕێزان، زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و دەرئەنجامەکانی کە ڕۆژی 18ی 2ی 2020، دوو سەرکردەی تێکۆشەری خۆتان هەڵبژاردو دیاریتان کردن بەهاوسەرۆکی یەکێتی کە ئەوانیش بەڕێزان کاک #لاهور شێخ جەنگی# و کاک #بافڵ تاڵەبانی#ن. وێڕای پیرۆزبایی گەرم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە جێبەجێکردنی ئەرکە گرنگەکانتانداو بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عیراقیش، ئاسایش و ئارامی و ژیانێکی شایستە داواکارم.
هەرشاد و سەرکەوتوو بن
عومەر بەرزنجی
باڵیۆزی کۆماری عیراق لە دەوڵەتی قەتەر
#19-02-2020#