کارگەیەکی شاری #سلێمانی# بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەکات و داوا دەکات حکومەت هاوکاریان بێت تا کارەکانیان زیاتر بکەن.
سەباح کەریم، خاوەنی کارگەی ئاسمان بۆ سفرەی سەفەری ڕایگەیاند: لەدوای دامەزراندنی کارگەکەمان و دەستکردن بە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی لە ناوخۆ و عێراقدا، لەئێستادا بەرهەمەکانمان هەناردەی دەرەوەی عێراق دەکەین.
وتیشی: ئەو جۆری سفرەیەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین نموونەکانیمان ناردووە بۆ وڵاتان، جۆرەکەی باش دەرچووە و خواستی لەسەرە بۆیە لە وڵاتی بەریتانیا و کوەیت داواکراوە و نێردراوە بۆیان، بەم نزیکانەش ڕەوانەی وڵاتانی دیکەشی دەکەین.
جەختیکردەوە: =KTML_Mark_Begin=بۆ وڵاتی بەریتانیا هەزار و 765 کارتۆن کە دەکاتە 40 هەزار تۆپ سفرەی سەفەریمان ناردووە و بۆ وڵاتی کوەیتیش هەزار و 915 کارتۆن کە 19 هەزار سفرەی سەفەری لەخۆدەگرێت بەپێی کێش و جۆری جیاواز نێردراوە=KTML_Mark_End=.
خاوەنی کارگەکە داواش دەکات: حکومەت هاوکاری کارگە ناوخۆییەکان بکات کە دەتوانن بەرهەمی کوالیتی بەرز بەرهەم بهێنن و هەناردەی وڵاتانیشی بکەن.[1]
#20-02-2020#