21 ی شوبات، کە دەکاتە 1ی ڕەشەمێی کوردی، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ه. هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا گەلانی جیهان ئەم ڕۆژە بە پیرۆز و نرخەوە یادی دەکەنەوە و ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.
ئەم ڕۆژە بە بڕیارێکی کۆنگرەی ساڵانەی ڕێکخراوی یۆنسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نۆڤەمبەری ساڵی 1999 دا کرد بە ڕۆژی گەردوونی زمانی دایکیی. هەڵبەت دەستنیشانکردنی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ زیندووکردنەوە و بیرهێنانەوەی گیانی ئەو قوربانیانەی کە لە پێناو دەستەبەرکردن و بەکارهێنان و دانپێنانی ڕەسمی زمانی دایکیی خۆیان کە زمانی بەنگالی یە، لە دەکای پایتەختی بەنگالستان لە ساڵی 1952 کە بە گولەی پۆلیسەکانی دەسەڵاتی ئەوسای پاکستان لە خۆپێشاندانێکدا گیانیان لە دەستدا.
لەو ڕۆژەی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە، زۆر لە وڵات و گەل و نەتەوەکانی دونیا بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن و چالاکی جیا جیا لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستایەتی کلتووری نێوانیان و پێکەوە هەڵکردن و ژیانی هاوبەش ئاڵ و گۆڕ و پێشکەش دەکەن.
هەیامێکی دوور و درێژە ئێمەی گەلانی کوردستان بە کورد، کلد، ئاشووری، سوریانی و ئەرمەنی لە ژێر فەرمانڕەوایی دەوڵەتە سەردەست و داگیرکەرانی کوردستان لەم مافە ڕەوایە بێبەشکراوین و زمانی شیرینی دایکییمان لێ قەدەغێکراوە و بە هەموو شێوازێکی شۆڤینییساتانە لە هەوڵی لاواز و ناشیرینکردن و لەناوبردن و شێواندن بە عەرەب، فارس و تورککردنی. هەرچەندە لە دوو پارێزگای باشوری کوردستانی ژێردەستی دەوڵەتی عیراقدا بەکارهێنانی زمانی کوردی لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا نیمچە ئازاد بوو، بەڵام لە هەرسێ بەشەکەی تری کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئەو مافەیان بە گەلەکەمان بە ڕەوا نەبینیوە، بۆیە هەر چەند دێ و زمانە ژێردەستەکان بە کوردی، ئاسوری، سوریانی، کلدانی و ئەمەنی و هتد. لە بەردەم مەترسی توانەوە و لەناوچووندان.
پاراستن و بەخاوەن دەرکەوتن و بەکارهێنانی زمانی دایک وەک شەنگەستەی بوون و هێما و هەوێنی ناسنامە و کەسایەتی هەر تاکێک و یەکێک لە ستوونە هەرە گرنگەکانی نەتەوەبوون، ئەرکێکی لەپێشینەی هەموومانە. ئەو کەسەی زمانی دایکی دەدۆڕێنێ و وابەستە نەبێ پێوەی، هیچ شتێکی تری نامێنێ کە بیدۆڕێنێ. بۆیە پێویستە زمانی دایکیی و نەتەوەیی خۆمان بە هەموو زاراوە و بنزاراوەکانیانەوە بپارێزین و ئاخاوتنی پێبکەین.
بێگومان هەر زمانێک ئەگەر نەکرێتە زمانی پەروەردە و خوێندن هەروەها نەوە دوا نەوەی پێ پێنەگەیێنرێت و بە ئاکادێمی نەکرێت، نە دەپارێزرێت نە پێشیشدەکەوێت.
جێگای ئاماژە پێکردنە، بەو بۆنەیەوە کە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە، سوپاس و پێزانینی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک ه ئاراستەی هەموو دڵسۆزان، مامۆستایان، سپۆڕانی پەروەردەیی و سازی و ئەنستیتویە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرییە فەرمیەکانی ناوەوەی کوردستان و تاراوگە دەکەین، ئەوانەی لە بواری زماندا ڕەنجیان داوە و بەردەوامن لە پەرەپێدانی بواری بەپەروەردەکردنی زمانی کوردی و زمانەکانی تری کوردستانی.
بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای ئەو بارودۆخەی شەڕ وداگیرکاری و ناسەقامگیری و بەرتەنگی ئابوری کە توانیویانە بە گشتی پرۆگرامی خوێندن بە هەموو قۆناغەکانیەوە بە زمانەکانی کوردی و سوریانی و عەرەبی دەربخەن و لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بەکاریبێنن.
- ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکیی لە دایکانمان و لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت
- با هەموومان زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانیەوە و زمانەکانی تری کوردستان بپارێزین و وەک زمانی سەرەکیی ڕۆژانە پێی بئاخێڤین
- هەوڵەکانمان چڕ و بەهێزتر بکەین، زمانی دایک (زکماکی) لە پەروەردە و خوێندن و فێرکردندا پەرەی پێبدەین و خۆمان و نەوەکانمانی پێ پەروەردەبکەین
#21-02-2020#