ئاگاداری کەس و کاری سزادراوانی چاکسازی گەورانی #سلێمانی# دەکەین بە فەرمانی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانیکردنی سزادراوان بەهەموو شێوەیەک ڕادەگیرێت، بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان و کەس و کاریان.
بەڕێز بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتێکی دراوسێ سەردانیکردنی سزادراوانی ڕاگرت و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت.
راگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی
#21-02-2020#