هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەرێوەبەریی کەجەکە لەبارەی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی لە پارێزگای #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:
لە خۆی لە ڕۆهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا و کاریگەریی لە وان و ناوچەکانی دەوروبەری کرد. ئەلباک و قەلقەلی و سەرای بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە هەژان. بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیان کەس بریندار بوون و تاوەکو ئێستا کەس گیانی لەدەست نەداوە و بەگشتی ژمارەی قوربانیان ڕوون نییە. لە ئەلباک 10 کەسمان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە دەکەین، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لە دەستداوە و داوای هەر چی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەین.
لەبەر ئەوەی دەوڵەت بە ئەندازی پێویست ئامادەکاری و پلانی نییە، لە کاتی بومەلەرزە و کارەساتەکاندا ناتوانێت هاوکاریی خەڵک بکات. لەو کارەساتانەدا دەبێت خەڵک بە خێرایی خۆی ڕێکبخات و هاوکاری بگەیەنێتە بومەلەرزە لێدراوەکان. گەلی کورد ئەو کولتورەی هەیە (کولتوری گەل و کاری هەرەوەزی و بەدەمەوەچوون). کاتێک کارەساتێک ڕوودەدات گەلەکەمان بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی خۆی بەجێ دەهێنێت.
دەزانرێت لەم زستاندا ژیان زۆر قورس و دژوارە. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەکەمان هاوکاریی ئەو کەسانە بکات، کە خانوەکانیان ڕووخاون. یەکگرتنی کۆمەڵایەتیی دەتوانێت هەموو برینەکان ساڕێژ بکات. لەو ڕووەوە دەبێت یەکگرتوویی و هاوکاری لەلایەن گەلەکەمانەوە ئەنجام بدرێت. دەبێت ئەوە بزانرێت، کە هێزی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی لە هێزی دەوڵەت زیاتر و بەهێزترە.
گەلەکەمان هەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەم لە باکووری کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوەکانیاندا دەبێت هاوکاری و یارمەتیی بومەلەرزە لێدراوەکان بکەن. هەر خۆی لە خۆیدا گەلەکەمان چاوەڕێی هاوکاری و یارمەتی لە دراوسێکان و گەلەکەی خۆی دەکات نەک دەوڵەت.
دیارە زیانەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترە. دەبێت گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتوانە هاوکاریی بومەلەرزە لێدراوان بکەن. گەلەکەشمان لە هەموو پارچەکان و گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵاتیش دەبێت هاوکاری و یارمەتیی پێویست بکەن.
کاپیتالیزم دەیەوێت کۆمەڵگەیی بوون و یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان بکوژێت و ئەوەش دەبێتە هێرشێک بۆ سەر کولتور، ڕۆشنبیری، ئەخلاق و ویژدانی گەلان. گەلی کورد لە مێژوودا لە دژی تاکەکەسپارێزی و ماددیپارێزی بە کۆمەڵگەییی بوونێکی گەورەی خوڵقاندووە و خۆڕاگریی کردووە. گەلەکەمان دەتوانێت بە بەرخودانی گەورە کاریگەریی هەموو کارەساتەکان کەم بکاتەوە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئئەو کەسانە دەکەین، کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و داوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی بومەلەرزەکە دەخوازین.[1]
#25-02-2020#