دوای ئەوەی ئاشکرابوو لە زیندانی ئیمراڵی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە، کە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد لەو زیندانەدا زیندانییە، پارێزەرانی نووسینگەی مافەکانی سەدە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
'دەبێت دەستبەجێ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین'
لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی مافەکانی سەدە دا هاتووە:
لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، کە 27ی شوباتی 2020 لە دوورگەی ئیمراڵی ئاگرێک کەوتووەتەوە. بەهۆی ئەوەی سەردانەکانمان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە 7ی ئابی 2019ەوە ڕێگرییان لێدەکرێت، ئێمە ئاگاداری دۆخی موەکیلمەکەمان (ئۆجالان) لە دوورگەی ئیمراڵی نین. لەبەر ئەوەش ئێمە لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەوە زانیاریمان نییە و ئێمە لە میدیاکانەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەکەمان بیست. بۆ ئەوەی ئێمە ئاگاداری باری تەندروستیی موەکیلەکەمان ببین و نیگە#ڕانیە#کانمان نەمێنن، سەردانی وەزارەتی داد و داواکاری گشتیی کۆماریمان لە بورسا کرد تاوەکو ئێمە بتوانین بە خێرایی چاپێکەوتن ئەنجام بدەین. ئێمە بە وردی قۆناغەکە و پرۆسەکە چاودێری دەکەین. دەبێت هەموو کەس بەرپرسیارانە و جدی لە هەواڵە پەیوەندیدارەکان بە گۆشەگیرییەوە نزیک بێتەوە. دەبێت ئێمە بە خێرایی بچین بۆ ئیمراڵی.
دوای ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەی ئیمراڵی پارێزەران، ئیبراهیم بیلمەز، ڕازییە تورگوت، ڕێزان ساریجا و مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەی بتوانن بڕۆن بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد و چاویان پێی بکەوێت، جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد.[1]
#27-02-2020#