کەژەکە لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمرالی ڕایگەیاند، دەبێت سی پی تی بە خێرایی شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکات و پارێزەران و بنەماڵەی ڕێپەر ئاپۆ بە خێرایی سەردانی بکەن. کەژەکە ڕاشیگەیاند، تاوەکو پارێزەران نەچن بۆ ئیمراڵی دەبێت شەقامەکان چۆڵ نەکرێن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتوووە:
سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەەوە داڕێژراوە و بەسەر هەموو گەلی کوردستان و تورکیادا دەسەپێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ لە ناو هەلومەرجی ئەشکەنجە و گۆشیریی قورسدایە. لەسەر ڕێبەرایەتیمان سیاسەتی بارمتەی سیاسی بەڕێوەدەچێت. هیچ یەک لە مافە یاسای و دەستوورییەکان لە ئیمراڵی کاریان پێنەکراوە. بە سیاسەتی میزاجی حەق و مافەکان پێشێلکراون. هەلومەرجی ژیانی ڕێبەرایەتیمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قورستر دەبێت. لەو هەلومەرجە فیزیکییەدا، کە ناتوانێت هەناسە بدات لە ژوورێکدا ڕاگیراوە. بە هاتنی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست هەڕەشەکان وەرگەڕانە سەر سیاسەتی بەرچاو و ئاشکرا و پێشخستنی ئەو سیاسەتە.
هەروەها کاتی ساڵیادی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەم و سەرباری ئەوەی لە ژوورێکدایە، سزای ژووری تاکە کەسییان بەسەردا سەپاند و هەلومەرجی ژیانی زیاتر قورسکراون و گوشارەکان بۆ سەری زیادکراون. لە ئیمراڵی لە 7ی ئابەوە تاوەکو ئێستا کەسێک قسەی لەگەڵ نەکردووە، پارێزەران و بنەماڵەکەی ڕێگایان پێنەدراوە سەردانی بکەن، لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو زیندانییە سیاسییانەی تر کە لەگەڵیدان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. سەردانی پارێزەران بۆ بنەماڵەکەی بۆ ئەنجامدانی چاپێکەوتن ڕەتدەکرێنەوە. هەموو ئەوانە نیشانەی ئەوەن، کە ئیمراڵی بەشێوەی سیستمی ئەشکەنجە دامەزراوە و لەلایەن سیستمێکی تایبەت و فەرمانگەی شەڕی تایبەتەوە بەڕێوەدەچێت.
دەبێت سی پی تی شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکات
ئەو هەواڵەی 27ی شوبات لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەی ئیمراڵی بڵاوکرایەوە، بە لێدوانێک لەلایەن وەزیری ناوخۆ، ئاکتۆری سەرەکیی قڕکردن و دوژمنی کوردان بڵاوکرایەوە و لەو ڕێگەیەوە ڕای گشتی بە ڕووداوەکەی زانی. ئەو دۆخە نە بە بنەماڵەکەی وتراوە و نە بە پارێزەرەکانی. بەرپرسانی دەوڵەت نەیانوت، کە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئیمراڵی بۆ ڕوویداوە، کێ ئاگرکەی کردووەتەوە، ئاگرەکە تاوەکو کوێ تەشەنەی سەندووە، بۆ ڕێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر و لە پێش هەموانەوە ڕێبەر ئاپۆ و دۆخی تەندروستیی و زیندانییە سیاسییەکانی تر چۆنە. ئەو دۆخە نابەرپرسیارێتی و ناجدیەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەخاتەڕوو. ئەو دەسەڵاتە ماوەیەکە هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەم ئاکتۆری سەرەکیی قۆناغەکە، کە لە ساڵی 2007 ژەهرخواردیانکرد و هەم بە زۆریش قژ و سمێڵی ڕێبەر ئاپۆیان کورتکردەوە و ئەشکەنجەی جەستەییان ئەنجامدابوو. ئەو قۆناغە و هەموو ئەو کارانە بە چالاکی و تێکۆشانی گەلی کورد و ژنان پوچەڵکرانەوە. ئەم دۆخەی ئێستا نیگەرانیی گەورەی لەلای هەموومان دروستکردووە. بێدەنگیی دەوڵەت لەو بارەیەوە دەبێت وەک کێشەیەکی گەورە سەیر بکرێت، بۆیە دەبێت بەپێی ئەوە ئێمە نزیکبینەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر.
لەو چوارچێوەیەدا و لە پێش هەموانەوە بانگ لە سی پی تی و هەموو ڕێکخراوەکانی بواری مافەکان، مافناسان، سیاسەتمەداران و ڕای گشتی دەکەین، کە ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. دەبێت بە خێرایی سی پی تی شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکات و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن.
دەبێت شەقامەکان چۆڵ نەکرێن
ئاسایشی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ ئاسایشی ژیانی گەلی کورد و ژنانە. بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی ڕاست لەبارەی ڕێبەرایەتییەوە دەبێت پارێزەران بە خێرایی بچنە ئیمراڵی. تاوەکو لە ڕێبەرایەتیمان زانیاری دەست نەکەوێت دەبێت هەموو گەلی کورد، ژنان و دۆستانی کوردان شەقامەکان چۆڵ نەکەن. تاوەکو چارەسەری کورتماوە، مامناوەندە و درێژخایەن بۆ کێشە تەندروستی، ئاسایشی و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت تێکۆشان و بوارەکانی بەرخودان گەشەیان پێ بدرێت و بەرەوامییان هەبێت.[1]
#28-02-2020#