پێش سێ ساڵ، چەتەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ، هێرشیان کردە سەر گەلەکەمان، ئەوگەلەی کە لەفەرمانەکەی 3ی ئابی 2014 ڕزگاریان ببوو، لەکۆمەگای خانەسۆر نیشتەجێ ببوون، بەڵام گەلی شەنگال لەبەرامەبەر ئەو هێرشەدا گیانی خۆیان فیداکرد، سەری ڕێز بۆ ئەو فیداکارانە دادەنەوێنین، ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە، لەسەر ئەو هێڵە تێکۆشان دەکەین و بەرامبەر خیانەتکاران و چەتەو داگیرکەراندا تا دوادڵۆپی خوێنمان بەرگریی دەکەین و تێدەکۆشین، گەلەکەمان هیچ کات ئەو خیانەتانە لەبیر ناکات، نە دەوڵەتی تورک، کە دەیەوێت هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست پڕبکات لە چەتە، نە هاوکارە ناوخۆییەکانیان هیچکات ناگەنە ئامانجەکانیان.
لەساڵیادی ئەو پیلانگێڕیەدا ڕایدەگەیەنین، هەر شەهیدێک بۆ ئێمە هێڵێکی ئازادیی و تێکۆشانە، هەر لە شەهیدان زەردەشت و بەرخۆدان و بێریڤان و چیایان و ئارڤان و ئەوانەی کە لەسەرەتاوە بە فریای گەلی شەنگال کەوتن، ڕاگەیاندنکاران ئازاد و نوژیان و ئەرهان، ئەوانەی کە جینۆسایدی ئێزیدیان گەیاندە جیهان، نازێ و تێکۆشین، کە هیچ جارێک سەریان بۆ دوژمن دانەنەواند، چیا و شۆڕش و #ئامەد#، کەبوونە نازناوی هێڵی تێکۆشانی ئازادیی، ئورهان چەکدار، کەپێش ئێمە هەوڵیاندا ئێزیدییەکان لەدەستی چەتەکان ڕزگار بکەن، پێشیان لە ئۆتۆمپێلی چەکان گرت و ویستیان ئەرکی نەتەوەی خۆیان پێکبهێنن بوونە سیمبوڵی فیداکاریی، ئەوانە هەموویان پێشەنگی تێکۆشانی ئێمەن.
وەک دەزاندرێت، لەبەرامبەر هێرشی چەتەکانی #داعش#دا لە 3ی ئابی 2014 یەبەشە و یەژەشە دامەزرا، بە باوەڕی و هێزێک کە ئێمە لە هاوڕێ شەهیدەکانمان وەرمانگر بەردەوام بەهێزتر بووین، فەلسەفە و تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ کەبۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و جیهان بووەتە ڕێگای ئازادیی، بۆ ئێمەش بووەتە ڕێگای تێکۆشان و مەشخەڵی ئازادیی، چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست لە تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆدایە، ئەوانەی نایانەوێت چارەسەریی پێکبێت، گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ قورستر دەکەن، بەڵام با باش بزانن ئەو گۆشەگیریە و ئەو ئاگرەی لە ئیمرالی دورستیان کردووە، تەنها بۆ ئیمرالی نییە بۆ هەموو گەلی کوردە، ڕۆژێک دێت ئەو ئاگرە تەواوی خیانەتکاران و خۆفرۆشان و دوژمنانمان دەسوتێنێت.
لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعشەوە هەتا ئێستا، دەوڵەتی تورک و چەتەکەنی هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی ئێزدی، بەڵام هەموو کاتێک ڕووبوڕووی تێکۆشانی ئێمە بووەتەوە، ئێمە بەڵێن دەدەینەوە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا ڕێکخستن و تێکۆشانمان گەورە بکەین.
لەساڵیادی هێرشی سەر خانەسۆردا، سەری ڕێز بۆ هەموو ئەو شەهیدانە دادەنەوێنی کە لەبەرامبەر شەڕی خیانەتکاراندا شەهید بوون، ئەو بەڵێنەی بۆ سەرکەوتن داومانە بە شەهیدەکانمان دووبارەی دەکەینەوە.[1]
#03-03-2020#