ساڵی 1952 لە (#گرێ سپی#) لەدایک بووە. لەتەمەنی 20 ساڵیدا زێدی خۆی جێدێڵێ و ڕوودەکاتە بەغداد بۆ خوێندن لە ئاکادیمیای هونەرە جوانەکان. دواتر لە 1974روودەکاتە ئەڵەمانیا بۆ تەواوکردنی خوێندن. خولیا و خۆشەویستی بۆ کاری هێڵکاریی، وای لێکرد کە ئەرکیۆلۆجیش بخوێنێ. پاشان لە ساڵی 1990ەوە وەک شێوەکارێک دەستی بەکار کردووە. کۆمەڵی پێشانگەی تایبەتی کردۆتەوە لە :ئەڵەمانیا، فڕانسا، سوریا، ئەمێرکا و...
هەروەها لە گەلەرییەکی تایبەتمەندی پاریس کارەکانی نیشان داوە. یەکەم پێشانگەی لە ساڵی 1983 لە ئەڵەمانیا بووە، پاشان لە ئینگلتەرا و هەنگاریا و نیۆیۆرک و..... تا ئێستا کۆمەڵێکی زۆر لە تابلۆکانی فروشراون، چوون ناوێکی دیارە.
کارەکانی دیوی ناوەوەی سروشت و مرۆڤ نیشان دەدات بە ستایلێکی تایبەت بەخۆی، کە ئازادییەکی ڕەهای بەخۆی داوە. هەروەها موتیڤەکانی(بابەتی کارەکانی) بریتین لە چیرۆکی جوانی، خۆشەویستی، ترس، تەنهایی، نیگەرانی، و نهێنیەکان، جا هی خۆی بێ یا ئەوانی تر. لە ئەڵەمانیادا بە شێوەکارێکی دەربڕینی مۆدێرن دەناسرێ.