ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بەشانازییەوە یادی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دەکاتەوە. لەم ڕۆژەدا ئێمە ڕێزی بێکۆتاییمان ئاراستەی خانمانی جیهان و کوردستان لە هەموو نەتەوەو ئایین و ئایینزا جیاوازەکان دەکەین، کە بەشدارییەکی کاراو
تۆکمەیان لە سڕینەوەو هەڵگرتنی ئەو بەربەست و ئاستەنگییانەدا هەبووە کە بەرەوڕووی خۆیان، خێزانەکانیان، کۆمەڵگەو وڵاتەکەیان بووەتەوە و لە کۆتاییدا لە ڕێگەی هەوڵە بێوچانەکانیانەوە وڵاتیان بەرەو یێخستن و گەشەسەندن ئاراستەکردووە.
لەم ڕۆژەدا، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو ئەو خانمانە دووپات دەکاتەوە کە لە ژوورو هۆڵ وبەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەت، یۆلەکانی خوێندن، تاقیگەکان و کۆمپانیاکان و...هتد. ئەوانەی کە بەشدارن لە یێخستتنی خێزان و کۆمەڵگەکەیان، هەروەها ئەوانەی کە چارەسەری بۆ ڕێگرتن لە نەخۆشییەکان و هەژاری و کێشەکانی دیکەی کۆمەڵگە دەدۆزنەوە. وەک دەزانن هێشتا لەمپەرو تەگەرەکان لە یێش وەدیهێنانی یێگەی یەکتان بۆ خانمان زیندوو و بەردەوامن. هێشتا لە هەندێ شوێندا عەقڵییەت و هزرێک پیادە دەکرێت کە مافە سەرەتاییەکان بۆ ژنان و کچان بە ڕەوا نازانێت و ڕێگری لەوە دەکات کە خانمان شوێنە شایستەکانی خۆیان لە کۆمەڵگەدا وەربگرن. ئێمەش وەک دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ئۆرگانەکانی دیکەی حکومەت کار بۆ ڕەختاندنی زەمینەیەکی لەبار دەکەین کە ژنان و کچان ئازادبن لە یێخستن و دەستنیخانکردنی تواناکانیان و لەگەڵ خێزان، کۆمەڵگەو وڵاتەکەیاندا ژیانێکی شایستەی خۆیان بژین.
ئەگەر ئاوڕێک لەمێژووی کوردستان بدەینەوە ئافرەتانێک هەبوون کە شانبەشانی ییاوەکان چەکی یێخمەرگایەتییان هەڵگرتووە یانیش لە یختەوەی سەنگەرەکان بەخۆدانکردنی منداڵ و خێزان بەشدارییان لە سەرهەڵدانەکانی کوردستاندا کردووە. لێرەدا جێی خۆیەتی
سەری ڕێزونەوازش بۆ خەباتی ئەوان دابنێین. لە ئێستاشدا هەبوونی خانمانی خوێندەوار و بە جەرگ و ئازا لەسەر ئاستی هەرێم یێشکەوتنێکی گەورەیەو ئەوەش یارمەتی زیاتری ئاشتی و بەختەوەری و پاراستنی وڵاتەکەمان دەدات. هەشتی مارس ئەوەمان بەبیردێنێتەوە کە ئێمە جارێکی دیکە جەخت لەسەر یەکسانی جێندەری بکەینەوە، هەروەها ئەو کەسانەش بەبیربێنێنەوە کە لە کۆمەڵگاکەماندا کاریان لە یێناو دابینکردنی یەکسانی بۆ نیوەی کۆمەڵگا کردووە کە لەکۆتاییدا خزمەت بە تەواوی کۆمەڵگا دەکات.
وەک چۆن لە بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا بەسەرۆکایەتی جەنابی #مەسرور بارزانی# ئاماژەی یێکراوە، لە کۆمەڵگەی کوردستان بە دەنگێکی بەرزو بە کردار دژی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئافرەتان دەوەستینەوەو هەوڵ بۆ ڕەخساندنی کەشێک دەدەین کە ئافرەتان بە تواناو لێهاتوویی خۆیانەوە پێگەی شایستەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا وەرگرن و بەشدارێکی کارای ناو کایەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێم بن. یەکێک لە هەنگاوەکانی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەت کە بەڕێز مەسرور بارزانی زۆر یێداگری لەسەر دەکات بە دامەزراوەییکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی خانمان لەم کابینەیەدا پشتگیری تەواوی جەنابیانمان یێویستە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی خانمان بنێردرێتە یەرلەمان تاکو ئەم دامەزراوەیەی خانمان وەک دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و وەڵامدانەوەی ئێمەش بۆ پرسی ژن لە هەرێمەکەمان بەهێزتر و ڕێکخراوتر بکات. ئێمە لە ئەنجومەنی خانمان دووپاتیدەکەینەوە کە لە ڕێگەی یێشنیازکردن، داڕشتن، هەموارکردن و چاودێری جێبەجێکردنی تەشریحات و یاساکان کار بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنی جیاکارییەکان دەکەین. لەبواری پەروەردەدا جەخت لە کەمکردنەوەو نەهێشتنی جیاکارییەکان دەکەینەوەو هەوڵی دروستکردنی پێگەیەکی یەکسان بۆ خانمان دەدەین.
لە کۆتاییدا جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کە کوردستانێکی بەهێز یێویستی بە ئافرەتی بەهێز هەیە.
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان
#07-03-2020#