هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لەبارەی چالاکیەکانیان ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی 4ی ئازار
چەتە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شاروچکەی شێخ عیسا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا شەڕ دروست بوو و چەتەکان پاشەکشێیان کرد. ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن نەزانرا.
ڕۆژی 5ی ئازار
لە عەزاز هێزەکانمان لە بەرانبەر بارەگای سوپای داگیرکەری تورکی داگیرکەر چالاکیەکی تایبەتی ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا تانکێک تێکشکێنرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.
ڕۆژی 6ی ئازار
لە عەفرین هێزەکانمان لەدژی چەتەکانی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 2 جەتە برینداربوون.
لە عەزاز 2 ئۆتۆمبێڵی چەتە داگیرکەرەکان سووتێنران.
ڕۆژی 7ی ئازار
لە گوندی برج حەیدەری ناوچەی شێراوا هێزەکانمان لە بەرانبەر چەتە داگیرکەرەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا 2 جەتە کوژران و چەتەیەکیش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا.
لە هێڵی باب هێزەکانمان 2 چالاکیان ئەنجامدا و بە قەناس لە دوژمنیاندا و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکیش بریندار بوون.
بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیەکانی 4 ڕۆژ دا ئەوەندەی ئاشکرا بووە، 3 جەتە کوژراون و 4 جەتەش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری تورکیش گوندەکانی شەڕا، شێراوا و گوندەکانی هەرێمێ شەهبا بێوەستان تۆپباران دەکات.[1]
#08-03-2020#