بەرەی یەکگرتوو ڕێگایەکە بۆ ڕێکخستن، کە لە لایەن سۆسیالیستەکانەوە لە پێناوی بونیادنانی هێزە بەرفراوانەکانی ناو مەیدانی خەبات بەکارهێنراوە، بە هیوای ئەوەی هەم بگەن بە ئامانجە خێراکان و هەم توێژە فراوانترەکانی ناو کرێکاران بۆ دامەزراندنی سۆسیالیزم ببەنەوە. لە شۆڕشی ڕووسیادا، لیۆن ترۆتسکی بە هۆی گەشەدان بە تاکتیکی بەرەی یەکگرتوو بەناوبانگە. ترۆتسکی ووتاری دەربارەی پرسی کۆمۆنیزمی فەڕەنسی لە 2 ی ئازاری 1922 دا دەنوسێت و لە کۆنگرەی سێیەم و چوارەمی (ئەنتەرناسیۆنالی کۆمۆنیستی- کۆمنترێن) پەسەند دەکرێت، کاتێک شۆڕشگێڕان ئاماژەیان بە بزووتنەوەیەکی چینی کرێکار دەکرد بۆ بەرگریکردن، دوای ئەوەی قۆناغی شۆڕشگێڕی 1917-1918 دامرکابووەوە.
ئێمەش لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیالیستی-کوردستان وەکو بەڵگەنامەیەکی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی پەیڕەوی لێدەکەین و لە کارو خەباتی داهاتووی خۆماندا لە ناو بزووتنەوەی کرێکاری و سۆسیالیستی دا، تێدەکۆشین بە هەموو توانامانەوە پراکتیکی بکەین، پێشمان گرنگە هەڵوێست و تێڕوانینی هێزوو لایەنە چەپ و سۆسیالیستەکانی تر لە پەیوەند بەم باسە بەرەی یەکگرتوو بزانین چیە؟[1]