ئامادەکردنی: بەکر ئەحمەدی
#13-03-2020#
1.گۆشتەگڵ. گڵی زەویەکە ڕەشباوەو بۆ کشتوکاڵ زۆر بەپیتە.
2.گڵەسور، ئەو زەویانەن کە پێکهاتەی خاکەکەیان سورباوە و بۆ کشتوکاڵ و گەشەی ڕووەک مامناوندیە و دەبێت پەین بکرێت.
3.شینکە: پێکهاتەی ئەوجۆرە گڵێکی سەوزی شینباوە گشتوکاڵ گەشەی زۆر تێدا ناکات ئاویش کەم لەخۆدەگرێت.
4.شۆر: ئەو زەویانەن کە مادەی خوێ و کبریتیان زۆرە.
5.خێزەڵان: ئەوزەویانەن کە بەشی زۆری پێکهاتەی خاکەکەی لە خیز (زیخ) پێک دێت و بۆ ساڵی تەڕ و باراناوی سودی لێوەر دەگرن.
6.کڕێنک : زیاتر لە قەدپاڵی چیا و گردەکاندا هەیە و گەمتر گژوگیاو کشتوکاڵی لێدەڕوێت بەهۆی کەمی گڵ لەو شوێنەدا.
7.چەوەڵان (خاکی بێروون، بەردەوام دەم وشکە): ئەو زەویانەن کە بەشی زۆری خاکەکەی لە وردە بەرد و چەو پێکهاتووە بۆ کشتوکاڵزۆر لەبار نییە.
8.کەڵەکاوی : ئەو زەویاەن کە خڕە بەردی وردو مام ناوەندی زۆری تێدایە جوتیار ساڵانە بەرد بژێری دەکات و بەردەکان دەکاتە کەڵەک و وشکە دیوار لە چواردەور و ناو زەویەکەدا.
9.خاکی لماوی: زیاتر بەستەی گوێ چەم و ڕوبارەکان ئەم جۆرە زەویە زیاتر بۆ چاندنی ڕووەکە سەلکدارەکانی وەک پیاز و سیر و پەتاتە باشە بەهۆی بونی بۆشایی زۆر لە پێکهاتەکەیدا سەلکی ڕوەکەکان باش گەورە دەبن.
10.مێرگ و زۆنگاو : ئەو جۆرە زەویانە هەمیشە تەڕ و ئاودارن زیاتر بۆ داچاندنی مەرەزە بەسودن.
11.خاکی گڵە مارانە : گڵەکەی زۆر بێپێز و پێهزە و ناگیرسێت لەکاتی باران و تەڕبووندا دەبێتە ڕیتکاو.
22ی ڕەشەمەی 2719