پەیامی #سەندیکای پزیشکانی کوردستان# ژمارە (6):
هاوڵاتیانی خۆشەویست:
سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان بەڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19) بە پێچەوانەوە گەر بە بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت. بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن.
بۆیە داوا دەکەین، بەهیچ جۆرێک بەبێ ڕاوێژی پزیشک ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراینەوە، کە بەبێ ڕاوێژی پزیشک تێکەڵەیەک لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.
با هەموومان، پشتیوانی یەک بین و بەشێوەیەکی زانستی خۆپارێز بین و دژی ئەم پەتایە بجەنگین.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان
#14-03-2020#