کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە# درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوان و کارەساتانە بوو کە دوژمن بۆ تواندنەوە و سڕینەوە دەرهەق گەلی کوردستان ئەنجامی دا. بەهۆی قوربانیدان و مەزلوومیەتی هەڵەبجەی شەهیدەوە جیهان زیاتر لە ئێش و ئازاری گەلی کوردستان تێگەییشت.
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی کوردستان و هەرگیز لەبیر ناکرێت. مافی گەلی کوردستانە داوای قەرەبوو لە دەوڵەتی عێراق بکات. پێویستیشە چیتر حکوومەتی عێراق ئەمە پشتگوێ نەخات و قەرەبووی کیمیاباران و ئەنفال بکات.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
#16-03-2020#