دەقی ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەری ئازادی
جینۆسایدی #هەڵەبجە# پەڵەیەکی ڕەش و شەرمەزارییە بەتەوێڵی سیستەمی دەسەڵاتی جیهانی و داگیرکەرانی کوردستانەوه.
32 ساڵ بەرلەئێستا لەئەنجامی ڕقی پەنگخواردووی دەسەڵاتی سەدام حسینی دیکتاتۆرو حزبی بەعسی فاشیست و بەپاڵپشتی چەندین هێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەڵەبجە بووە قوربانی. لەجینۆسایدێکی دژبەمرۆڤایەتی و گەلی کورددا لەهەڵەبجە زیاتر له 5000 خەڵکی گەلەکەمان بوونە قوربانی، ئه و هێرشە تەنها دژایەتی کردنی هە ڵەبجەییەکان و بۆسەر هەڵەبجە نەبوو، بەڵکو ئەوەش بەشێک بوو له و زنجیرە هێرش و تاوانکاریانەی له مێژووی ڕابووردوودا دژی تەواوی مرۆڤایەتی و گەلەکەمان ئەنجام درا، لەلایەن ئاردۆغان و#داعش# و ئەسەد و هاوشیوەکانی سەدام حسینی دیکاتۆرەوە بۆسەر #عەفرین# و شەنگال و سوری #ئامەد# و جزیره و زۆر شوێنی تر بەردەوامی هەیە، هەڕەشەی سوڵتانەکانی عوسمانیش بۆسەر ڕۆژئاواوباشوری کوردستان تەواوکاری ئه و سیاسەتی نکۆڵی کردن و سڕینەوەی کوردە کەدرێژەی هەیە، ئەوانەشی هاوکاری سەدامی دیکاتۆر بوون بەهەمان شێوە لەئاستی داگیرکاری و جینۆساید و هێرشی سوڵتانەکانی ئاردۆغانیزم بێدەنگن، ئەوەش نیشانەی پیلانگێڕی هەمەلایەنەی ئه و کارەساتەیە.
ئەزموونی هەڵەبجە بەسە بۆئەوەی گەلەکەمان هەتا کۆتایی بەوپەڕی سووربوونەوە پێداگری بکات لەسەرپێشەنگایەتی بۆ ئازادی و ئاشتی لەناوچەکەدا.
دیارە حکومەتی هەرێم تێنەگەیشتووە لەوەی لەسەر کارەساتی هەڵەبجه و لەسەر خوێنی شەهیدانی هەڵەبجه و لەسەر ڕەنجی هەزاران ئاواره و دەربەدەری خەڵکی وونبوو دروست بووە، بۆیە ئەوەی جێی داخە تاکوئێستا قوربانیانی ئه و کارەساتە بەدەست ئێش و ئازارەکانیانەوه ئەناڵێنن و گیرۆدەن، هێشتاش دەسەڵاتێک لەباشوری کوردستان کەلەسەر هەڵەبجه و کارەساتەکانی تر ژیان دەکەن بێخەمن لەچارەسەری و گۆڕانکاری لەژیانی خەڵکی ئه و هەرێمە، ئەوە جگەلەوەی ئاسەوارەکانی ئه و کارەساتە کاریگەری لەسەر ژینگەی ناوچەکە هەیه بارێکی دەروونی خراپیشی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە، جگەلەوەی بێ بڕوا بوون لەوەی کەدوای 32 ساڵ لەحکومڕانی دەسەڵاتی کوردی هێشتاش بێبەشن لەخزمەتگوزاری و وەک پێویست ئاوڕلەداخوازییەکانیان نادرێتەوه و ساڵانەش بەبەڵێنی ناڕاست تەفرەئەدرێن و هێشتاش بەرپرسە گەندەڵەکان له و خزمەتگوزارییە کەمەی بۆی دابین دەکرێت گەندەڵی و پشک پشکێنە دەکەن، هێشتاش بێ شەرمانە ململانێ حزبییەکان بۆتە بارگرانی بۆسەر خەڵکی ئەم ناوچەیه و هەروەک چۆن بەهۆی وابەستەیی بەداگیرکەران و باش نەخوێندنەوەی دۆخی سیاسی وهێزی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکه و هەنگاوی هەڵەی سیاسی حزبەکان ئەنجام ئه و کارەساتەی بۆ هەڵەبجە لێکەوتەوە، دەبێت ئەوە ببێتە وانەیەک کەچیتر نەبینە بەشێک له و شەڕو ئاڵۆزیانەی لەناوچەکەدا ڕووئەدەن و هی ئێمە نین.
لەکاتێکدا دەبوو پێداگری بکرێت لەسەر ئاستی عێراق و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش بودجەیەکی تایبەت بۆ هەڵەبجە تەرخان بکرێت بەڵام هێشتا زۆرێک لەبەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بەدەست ئازارەوە ئەناڵێنن و وەک پێویست چارەسەریان بۆناکرێت و نەخۆشخانەی تایبەتیان بۆنەکراوە، سەرەڕای ئەوەش پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانیان بۆدابین نەکراوە و هێشتاش بریندارەکان بەبەرچاوی بەرپرسە نابەرپرسەکانەوە شەهید دەبن و وونبووەکان بەدواداچونیان بۆناکرێت و وەک پێویست قەرەبووی
زیان لێکەوتوان ناکرێتەوە، لەئێستا بەهۆی نەبوونی هەلی کارو قۆرخکردنی تەواوی داهاتی ئەم نیشتیمانە لەلایەن چەند حزب و بنەماڵەیەکەوە گەنجەکانی هەڵەبجەش وەک باقی شوێنەکانی تری باشوری کوردستان ڕێگەی کۆچی هەندەران دەگرنەبەرو لەوڕێگایەندا دەبنە قوربانی. دواپڕۆژەی ئەم دەسەڵات و پەرلەمانە پڕۆژەیەک بەناوی چاکسازی کەنەک بەشێکی تایبەتی تێدا نەبووتایبەت بەقوربانیانی هەڵەبجە ئەویش بووە هۆی بڕێنی ئه و موچە کەمەی زۆرێک لەخەڵکی هەڵەبجە، کەناوەڕۆک و ئەنجامی پڕۆژە بەناوچاکسازییەکە بەکەم زانینی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەخەڵکی هەڵبجەشەوە ناوهێنانیان بەپلە نزم.
ئەگەرچی ئەم ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرەسی کۆرۆناوه تەواوی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی نەخۆشییەکی ترسناک بۆتەوە و یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە وەک سالانی پێشتر ناکرێتەوە، بەڵام داواکارین هەرچی زووە پێش هەرشوێنێک ئامادەکارییەکان بەگشتی بۆهەرێمی کوردستان و بەتایبەتی بۆ هەڵەبجە بکرێت تاکو جارێکی تر هەڵەبجە دووربێت لەئەگەری هەرکارەساتێکی نەخوازراو.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ئامادەکاریمان کردبوو بۆ شەرمەزار کردنی ئه و ڕۆژە لەنزیکەوە لەگەڵ کەس وکاری قوربانیانی هەلەبجە ئه و ڕۆژە شەرمەزاروڕسوا بکەین، جارێکی تریش له و ڕۆژە ڕەشەدا هەمووئەوانەی بەشداربوون لە جینۆسایدی هەڵەبجەدا نەفرەت لێ دەکەین، پێمان وایە ئێستا لەناوچەکەدا دۆخێکی ئاڵۆز و گێژاو هەیە، هەرهێزو لایەنێک دەبێت بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکات و جارێکی تر ئه و هەڵە کوشندانەی ساڵانی ڕابووردوو دووبارە نەبنەوە، دەبێت ئه و شێوازەی وابەستەیی بەسیاسەتی داگیرکەران وخزمەتکردنیان لەژێر هەچ پاساو و شێوازێکدا بێت دەستبەرداری بین، تاکو ڕێگری بکەین لەدووبارە بوونەوەی کەرەساتەکانی وەک هەڵەبجه و شەنگال و ئەنفال، بۆئەوەش تەنها یەکێتی نەتەوەی و یەکڕیزی گەلەکەمان چارەسەرییە، دەبێت هەموو هەوڵێکمان بۆبەستنی کۆنفراسی نەتەوەیی بێت.
لەکۆتاییدا لەئاستی تەواوی شەهێدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و بەتایبەتی شەهیدانی هەڵەبجەدا ڕێزدەگرین و سۆز ئەدەین تاکو سەرخستنی ڕێبازی شەهیدان و ژیانێکی شایسته بەگەلەکەمان بەردەوام دەبین لەخەبات و تێکۆشان.
#16-03-2020#