کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) نەورۆزی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند نەورۆز جەژنی کەرامەت و ئازادیی نەتەوەی کورد لە هەموو گەلانی ناوچەکە پیرۆز بێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی مەلەکەپەدا هاتووە لە کاتێکدا سیستمی کاپیتالیست – ئیمپریالیست مرۆڤایەتییان تووشی ئازاری قورس و ترسی گەورە کردووە، ئێمە پێشوازی لە نەورۆزی 2020 دەکەین.
مەلەکەپە نایەکسانیی دژ بە کرێکاران، ژنان، هەژاری، نادادی، تاڵانکردنی سروشت، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نمونەی ئەو دۆخە ترسناکەی ئێستا هێنایەوە و ڕایگەیاند، لەو هەلومەرجەدا بە ئیرادەیەکی گەورەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.
هەروها مەلەکەپە ئاماژەی بە هێرشەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و لەو بارەیەو وتویەتی سەرباری ئەوانە، ئێمە بە بەرخودان و تێکۆشانی دژە فاشیست و دژە داگیرکەریی شۆڕشی ڕۆژئاوا و هێزە پێشکەوتوخواز و کۆمۆنیست و دیموکراتیکەکانەوە پێشوازی لە نەورۆزی 2020 دەکەین.
لە ڕاگەیاندراوکەدا باسی ئەوەشکراوە، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەورۆز بەشێوەی جەماوەری پیرۆز ناکەن و دەبێت لە هەموو شوێنەکاندا نەورۆز لە دەستەی 10 کەسیدا پیرۆز بکرێت و ئاگری نەورۆز هەڵبکرێت.[1]
#20-03-2020#