بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی تازەی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وپێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیواخوازم ساڵی تازەی کوردی ساڵی بەدیهاتنی خەونەکانی گەلەکەمان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێ لەپێناو بەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان.
سەری ساڵی تازەی کوردی و جەژنی نەورۆز، هاوکاتە لەگەڵ یادی ڕزگارکردنی #کەرکووک# لە بەهاری 1991، ئه و ڕۆژەی شەرەفی سەرپەرشتی ڕزگارکردنی کەرکووکمان پێ براو توانیمان کەرکووکی کوردستانی لەژێر چنگی بەعسی داگیرکەر ڕزگار بکەین، ئەمڕۆش دوای تێپەڕبوونی 29 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شارەکە جەخت لە کوردستانیبوونی شارەکە دەکەینەوه و دەبێ حکومەتی تازەی عیراق بەفیعلی هەنگاوبنێ بۆجێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری عیراق.
کوردستانیانی خۆشەویست...
هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی کوردی و جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، هاوکاتی دۆخێکی سەخت و نەخوازراوە، لەلایەک بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناو ئه و دۆخە سەختە ئابوورییەی خەریکە بەرەوڕووی هەرێمی کوردستان و عیراق دەبێتەوە، لەلایەکی تر پرسی پێکهێنانیکابینەی نوێی حکومەتی عیراقی، کە هەموو ئەمانە پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی و یەکگوتاری کورد هەیه و پێویستە هەموومان لەئاستبەرپرسیاریەتی دۆخەکە بین و بەرژەوەندی گەلەکەمان پێش بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان بخەین، هاوکات ئەرکە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی تێروتەسەلی هەبێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم ئه و قەیرانانەی بەرۆکی گەلەکەمانیان گرتووە لەپێناوبەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان.
ئەم یادە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆم ئاراستەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تیمە تەندروستییەکان وهێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم، کە ماندوونەناسانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، هاوکات داواکارم هاووڵاتیان بەردەوام بن لەخۆپارێزی، بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکه و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی.
جارێکی تر هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی کوردی و جەژنی نەورۆز لەهەمووان پیرۆز دەکەم و دووپاتی دەکەمەوە کە خوێنی شەهیدان وخەباتی ڕابردووی گەلەکەمان ئەوەمان لێدەخوازێ یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان بپارێزین و ململانێکان بەلاوە بنێین.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#20-03-2020#