پەروین بوڵدان و میتهات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی #هەدەپە# بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: ڕاستی نەورۆزی 2013 دەپارێزرێت، ئاشتی، دیموکراسی و ئازادیی پێویستی بناغەییە.
پەروین بوڵدان و میتهات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە ڕێگای دیمەنێکی ڤیدیۆیەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد و لە پەیامەکەدا بانگی پشتگیریان کرد.
دیموکراسی و ئازادیی پێویستی بناغەییە
پەیامی بوڵدان بەم شێوەیە: ڕاستی نەورۆزی 2013 دەپارێزرێت، ئاشتی، دیموکراسی و ئازادیی پێویستی بناغەییە، لەم هیوا و باوەڕیەدا لەم کاتەدا بە خۆشەویستی بۆ یەکێتی و پشتگیریی یەکتریی، ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین، بە تەنها پێویستە هەستی پشتگیریی خۆمان ون نەکەین، پێویستە بوێریی خۆمان لەدەست نەدەین، ئاشتی کۆمەڵایەتی خۆمان ئەنجام بدەین، جارێکی تر نەورۆزی گەلەکەمان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد پیرۆز دەکەم، بە هیوای ڕۆژی تەندروستی لە ناو ئاشتیدا.
جیهانی نوێ بە پشتگیریی دروست دەبێت
سانجار وتی: هەموو پێکهاتەکانمان و 26 شارەوانیەکانمان لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو هێزێکیانەوە کار دەکەن، لەبەرئەوەش هەموو میتینگەکانمان هەڵوەشاندەوە.
نەورۆز مێژووی نیشاندانی ناسنامەی هەبوونی کوردانە کە بە جیهانی پیشان دەدات.
تا ئێستاش تەئکید لەسەر ڕوحی نەورۆزی 2013 دەکرێتەوە کە ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادیی و برایەتی گەلان.
داوا لە بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێیی، ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و ڕێکخستنە جەماوەری و پێشەییەکان دەکەم، ئامێر و کەلوپەلی پاکژیی و پێویستی سەرەتاییەکانی کۆمەڵگا دابین بکەن، تاکە چارەسەری ئەم کێشانە و تێپەڕکردنیان پشتگیریکردنە لە یەکتری، جیهان بە پشتگیریی جیهان سەرلەنەوێ دروست دەکرێتەوە، هیواکانی داهاتوو بە پشتگیریی دروست دەبن.
وەرن بەیەکەوە نەورۆز لەسەر خاکمان بکەین بە میلادیی بەرزکردنەوەی پشتگیریی.
نەورۆزی 2020 لە گەلی کورد و هەموو گەلان پیرۆز دەکەم[1]
#21-03-2020#