بەداخەوە ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای #سلێمانی# لە هەڵکشاندایە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە وەک پێویست هاوکاریی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ناکرێت و ڕێکارەکان لەلایەن ژمارەیەک خەلکەوە جێبەجێ ناکرێن.
داوا لە هەموو هاووڵاتیان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پابەندی ڕێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ بن بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت.
سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و گرتنەبەری هەموو ڕێکارە پێویستەکان لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەتەوە، بەداخەوە هێشتا لەلایەن هەندێک کەسەوە سەرپێچیکردن بەردەوامە و به و ڕەفتارەشیان نەک هەر ژیانی خۆیان بەڵکو ژیانی کەسوکاریان و سەرجەم خەلکی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە.
بەداخەوە ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی لە هەڵکشاندایە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە وەک پێویست هاوکاریی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ناکرێت و ڕێکارەکان لە لایەن ژمارەیەک خەلکەوە جێبەجێ ناکرێن و پێشێلکاریش لە خالە سنووریەکان بەردەوامە.
هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت ئەوە ناهێنێت ژیانی خۆتان و خەلکیش بخەنە مەترسییەوە. لێرەدا بە پێویستی دەزانم دامودەزگاکانی پەیوەندیداری حکومەت ڕێکاری توندتر بەرامبەر بە سەرپێچیکاران بگرنەبەر و ئەوانەی یاری بە ژیانی خەلک دەکەن ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.
هیوادارم هاووڵاتیانی خۆشەویستیش مەترسیی ئه و پەتایە زیاتر بە جددی وەرگرن. ئەوەی لەسەر حکومەت بووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام پێویستە هەموومان هاوکاری یەکتر بین، ڕۆڵی حکومەت و هاووڵاتیان لەم دۆخەدا تەواوکەری یەکترە.
توانای سیستەمی تەندروستیی هەرێم سنووردارە و لە کاتی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە کێشەکان زیاتر دەبن و ئه و کاتیش گلەیی فریای کەس ناکەوێت. هەر بەهەندوەرنەگرتن یان کەمتەرخەمییەک دەتوانێت ئەنجامی کارەساتباری هەبێت. لەسەر هەموو کەس و لایەنێک پێویستە واز لە بەرژەوەندیی تایبەت بهێنن و خەمی گشتیی خەلکی کوردستان بکەن بە خەمی خۆیان، چونکە کەس لە ئاسەوار و کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە بەدەر نابێت.
تکا لە هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەکەم بە هەستێکی بەرپرسیارانە ڕینماییەکان ڕەچاو بکەن و ژیانی خۆیان و کەسوکاریان و هاونیشتمانیان بپارێزن. تکاتان لێدەکەم لەم ماوە دیاریکراوەدا لەماڵەوە بمێننەوە و کەمترین پەیوەندیی و هاتووچۆتان هەبێت.
لە کۆتاییدا سوپاسی خۆراگریی زۆرینەی خەلکی کوردستان دەکەم. سوپاس و پێزانینم ئاراستەی تیمە تەندروستییەکان و ئه و پزیشک و پەرستارانە دەکەم کە لە هێلی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەن. سوپاسی هێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی شارەوانی و کارەبا و هەموو دەزگا خزمەتگوزارییەکان دەکەم کە شه و و ڕۆژ لە پاراستنی خەلک و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بەردەوامن.
خوای مەزن هەموولایەک بپارێزێت و کوردستانمان لە هەموو ناخۆشییەک بەدوور بگرێت.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#22-03-2020#