ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی لە ئەیالەتی سەرحەد لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا؛
هێزەکانمان ڕۆژی 21ی ئادار و لە کاتژمێر 09:45 خولەکدا لەسەر ڕێگای بنکەی سەربازیی کۆزیلی لە ناوچەی بازید لە پارێزگای ئاگری ئۆتۆمبێلێکی دەورییەی زرێپۆشی جۆری کیرپییان کردە ئامانج. بەهۆی گورزی بە ئامانجگرتنەکەوە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە تەقییەوە و بە تەواوەتی تێکشکێنرا. لە دژی ئەو یەکانەی دوژمن کە بۆ دەستوەرادن هاتبوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە 2 چالاکیی تری سابوتاژ ئەنجامدران. لە ئەنجامد 24 سەربازی دوژمن کوژران و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. ئەو یەکەیەمان کە چالاکییەکانیان ئەنجامدابوو بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان.
هێزەکانمان ڕۆژی 17ی ئادار لە دژی سەربازانی سەر گردی ئاسایشی بنکەی سەربازیی وەدات ئۆزکایا لە ناوچەی بازید چالاکییەکی تریان ئەنجامدا و لەو چالاکییە نیشانەشکێنییەدا سەربازێکی تری تورک کوژرا.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لەو چوارچێوەیەدا؛
رۆژی 20ی ئادار لە کاتژمێر 17:30 فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شاخی سولەیمان و کارتاڵ-یان لە ئاڤاشین و ناوچەی گۆشین لە هەرێمی خواکورک و دەورووبەری ڕووبای زێ-یان لە هەرێمی زاپ بۆردومانکرد. لەو بۆدرومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.[1]
#22-03-2020#