ڕاگەیەندراوی ئەکادیمیای نیشتیمانی زمانی کوردی
ئەوڕۆ ئێمە کە هاتووین بناغەی دەزگایەکی نیشتیمانی تایبەت بە پاراستنی زمانی کوردی لە #هەولێر#ی پایتەختەوە ڕایدەگەێنین، لەئێستاوە دەرگای ئەکادیمیای نیشتیمانی زمانی کوردی کراوەیە بەڕووی هەر زمانزان و زمانەوانێکی کورد لە هەرسێک پارچەکەی تری کوردستان و لە تاراوگەشدا، بۆ وەرگرتنی پێشنیارو و پرۆژەکانیان بە مەبەستی تۆکمەکردن و خزمەتکردنی زمانی کوردی، هەروەها جەختدەکەینەوە لەسەر ئەوەی پێیوستەزمانی کوردی سالار بێت بەرامبەر زمانی ئیینگلیزی و زمانە بیانیەکانی تر لە هەرێمی کوردستاندا.
لەو سۆنگەیەشەوە دامەزراندنی دەزگایەکی تایبەت بە پاراستن و داکۆکیکار لە زمانی دایک، یەکە لە ستونە سەرەکی و پرۆسەکانی نەتەوەسازی لە کوردستان، کە ئێمە بۆیەکەمجار ڕایدەگەێێنین.
ئامانجە سەرەکیەکانمان1_ ئەکادیمیای نیشتیمانی زمانی کوردی هەوڵدەدات (دەستورێک بۆ زمانی کوردی پێڕەو بکات) بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دا بەکارهێنان و فێربوونی زمانی کوردی بە ڕەوانی بکرێتە مەرجێکی سەرەکی دامەزراندن و پلەبەندی، بە پێچەوانەشەوە شێواندنی ببێتە پێشێلکاری و سزا، هەروەها گەشەپێدانی ببێتە ئەرکێکی نیشتیمانی باڵا.
2_ ستراتیژی ئاگادارکردنەوە پێڕەو دەکا بۆ دەستنیشانکردنی هەموو جۆرە پشتگوێخستن و شێواندنێکی زمانی کوردی لە هەر شوێن و داوو دەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، هەروەها بەرگریکردن لە بەلاوەکی کردنی زمانی کوردی.
3_ یارمەتیدەری حکوومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی بە پەروەدە دەبێت بەبەخشینی ڕاوێژی زمانەوانی دروست بەتایبەت لە پرۆگرامەکانی خوێندن دا.
4_ ئەکادیمیای نیشتیمانی مەبەستیەتی تۆماری هەموو پسپۆری و شارەزایەکانی زمانەوان و زمانزانانی کوردستان بکات، بۆئەوەی وەکو چەترێک هەموو خەمخۆرانی زمانی کوردی لەیەکتر کۆبکاتەوە. هاوشێوەی سەندیکایەکی تایبەتی بەرگریکار لە زمانی کوردی نوێنەرایەتیان بکات، تا هەرهەموومان بە ئەزموون و شارەزایی جیاواز زمانی کوردی بپارێزین
نیگار نادر \ هەولێر
#21-02-2020#
دەستەی دامەزرێنەرانی ئەکادیمیای نیشتیمانیی زمانی کوردی پێکهاتووە لەو بەڕیزانە بە پسپۆری و شارەزایی جیاوازەوە بە پلەبەندی ئامادەکاری لە پرۆژەکەدا.
ناوی دەستەی دامەزرێنەرو پسپۆرییان
1_ د. #کوردستان موکریانی# \ نووسەر \ زمانەوان
2_ نیگار نادر محەمەد\ نووسەر \ لێکۆڵەر
3_د. سەباح ڕەشید قادر \ زمانەوان
4_سادق ئەحمەد عوسمان \ زمانەوان
5_#جەبار جەمال غەریب#\ نووسەر\ زمانزان
6_د.عەبدلوەهاب خالید موسی \ زمانەوان
7_د.قەیس کاکل توفیق \ زمانەوان
8_د.هەڵمەت بایز \ زمانەوان
9_د. عبدڵلە حوسین ڕەسول \ زمانەوان
10_ #حەمەسەعید حەسەن# \ نووسەر \ زمانزان
11_د. هۆگر مەحمود فەرەج \ زمانەوان
12_ د. دارا حەمید محەمەد \ زمانەوان
13_ هەندرێن \ نووسەر \ زمانزان
14_ #سوداد ڕەسوڵ# \ زمانەوان