لەکاتێکدا هەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی دژواری ڕووبەڕووبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا دا تێپەڕدەبێت , بەداخەوە کەسانێکی نابەرپرس و هەندێک پەيج و ناوەندی ميديايی بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری کە بوونەتە سەرچاوەيەکی خراپ بۆ دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ لای هاونيشتمانيانمان.
لێرەدا بۆی ڕايی گشتی ڕادەگەيەين کە سەر لەسەرەتايی سەرهەڵدانی ڤايرۆسی کۆرۆناوە لە سۆنگی هەستکردن بە بەرپرسياريەتی و بۆ پاراستنی ئاسايشی تەندروستی هاونيشتمانيانمان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# بەهەمەئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتی گشتی تەندروستی سلێمانی يەکەم هەنگاوی نا بۆ دروستکردنی کەرەنتينە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و لە 29/1/2020 دەستپێشخەری کرد کە ناو فڕۆکەخانەدا بينايەکی ئامادەکرد تايبەت بەکەرەنتينەکردنی ئه و هاوڵاتيانەی کە لەووڵاتی (چين) ەوە دەگەڕانەوە , هەر ئەوکاتەش هەندێک له و ناوەندی ميديايانەی ئێستا , بەردەوام لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاريدابوون و گرنگی بابەتە کەيان بەشێوەيەکی تر پێوانە دەکرد.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە زياتر تيشکی بخەينه سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ژێر بڕيار و بەيانەکانی ليژنەی باڵای ڕووبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا کاردەکات و هەر بڕيار و بەيانێک لە بەڕێزيانەوە دەرچووبێت دەستبەجێ لە فڕۆکەخانەدا جێ بەجێ کراوە , بەداخەوە دوێنێ 23/3/2020 لە ڕاگەياندنی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا يەکێک لە توشبووەکان دانيشتووی شارۆچکەی دەربەنديخانی ئازيزە , ووێڕايی دڵگرانيمان بە تووشبوونی ئه و هاونيشتمانی يە و تەواوی تووشبووانی تر هيوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەيان بۆ دەخوازين.
هاونيشتمانيانی ئازيز ئه و بەڕێزە لە #06-03-2020# لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی يەوە گەڕاوەتەوە و لەلايەن تيمەکانی تەندروستی يەوە پشکنين بۆ ئه و و سەرجەم سەرنشينەکانی تری ناو فڕۆکەکە کراوه , وە له و ڕێکەوتە دا هيچ فەرمانێکی ليژنەی باڵا نەبووە بۆ کەرەنتينەکردنی هەر هاوڵاتيەک کە لەووڵاتانی ئەوروپا وە دەگەڕانەوە , جگە لە ووڵاتی ايتاڵيا , وە ئەمە لەکاتێکدا کە تەواوی سەرنشينەکانی ناو فڕۆکەکە هيچ ئاماژەيەکی توشبوون بە ڤايرۆسيان نەبووە و فڕۆکەخانەش بەبێ بوونی فەرمان ناتوانێت ڕێگری لە هيچ گەشتيارێک بکات کاتێک لە پشکنين دەردەچن و هيچ کێشەيەکيان نەبێت.
بۆيە لێرەوە دڵنيايی دەدەينە هەموولايەک ئەم هەواڵە ناڕاست و چەواشەکاريانە دوورن لە ڕاستی يەوە و وە هەموو ئه و پەلاماردانانە نەک ساردمان ناکاتەوە بەڵکو تاوی زياترمان دەدات بۆ خزمەتکردنی گشتی وە خۆشمان بەراوورد ناکەين بە هيچ شوێنێک و هيچ کەسيش بە دڵسۆز و خەمخۆرت نازانين , باشتريش وايە ئه و پەيج و ناوەندە ميديايانە ووردتر بڕوانن کە کەسێک ماڵی لە شووشەبێت ناکرێت بەرد بگرێتە شوێنی تر.
هاونيشتمانيانی ئازيز
ئێوە تەندروست باشبن و پابەندی ڕێنماييەکان بن , ئێمەش بەردەوام دەبين لە خزمەتکردنتان.
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
#24-03-2020#