دوا بەدوای پرێس کۆنفرانسی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ بۆ ڕێکخستنی کاری ڕۆژنامەنووسان و دەزگەکانی میدیایی، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئەم ڕێنماییانە بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و دەزگەکانی میدیایی بڵاودەکاتەوە:
1- ڕۆژنامەنووسان ئازادن لە ڕاییکردنی بەرپرسیارێتی خۆیان، هاوکات پێویستە پابەندی تەواوی ڕێنمایی و بڕیارەکانی #وەزارەتی ناوخۆ# و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بن.
2- پێویستە هەموو کەناڵ و دەزگەیەکی میدیایی لیستی ناوی کارمەند و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی (لە کاردان)، بداتە تیمەکانی ڕۆژنامەنووسی خۆی بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتووچۆکردنیان نەکرێت، هاوکات لیستی ئەم ناوانە بۆ سەندیکا لە ڕێگەی ئیمێلی سەندیکاوە بنێردرێت، یاخود پەیوەندی بکەن بە یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەن و لیژنەی داکۆکی، کە لە خوارەوە ژمارەی تەلەفۆنیان نووسراوە.
3- مەرج نییە هەموو ئەندامێکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ئەرک دابێت، بۆیە سەندیکا داوا لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی فەرمی بن، ئاسانکاری هاتووچۆی ڕۆژنامەنووسان تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە لە کاری ڕۆژانە دان، بۆ بازگەکانیش پێویستە هەر ڕۆژنامەنووسێک و تیمێکی ڕۆژنامەنووسی (پێناسی سەندیکا ئەگەر ئەندام بوو لەگەڵ پێناس یان باجی کەناڵە میدیاییەکەی و هەروەها نووسراوی فەرمی کەناڵەکەی کە بسەلمێنێت لە کار دایە) بەیەکەوە پێبێت و ئامادە بێت.
4- پێویستە دەزگەکانی میدیایی بە ئۆتۆمبیلی دەزگاکەی هاتووچۆ بە ڕۆژنامەنووسانی بکات، واتە ئۆتۆمبێلی شەخصی بەکار نەهێنرێت.
5- بۆ بەدواداچوون و زانیاری تکایە پەیوەندی بە سکرتاریەتی ئەنجوومەن و لیژنەی داکۆکییەوە بکەن:
- ئازاد حەمەدەمین: نەقیبی ڕۆژنامەنووسان 07504458197
- ئەنوەر حسێن: جێگری نەقیب 07701535029
- هەندرێن ئەحمەد: سکرتێری ئەنجوومەن 07504472264
- ئەکەد موراد: ئەندامی ئەنجوومەن 07504513423
- خۆشناڤ جەمیل: ئەندامی ئەنجوومەن 07504509838
- نەزاکەت حسین: سەرۆکی لیژنەی داکۆکی 07701550604
ئیمێلی سەندیکا: info@kurdjs.com
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
#04-04-2020#